ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو پۆلیس هه‌ڵیكوتایه سه‌ر مانگرتوانی شاره‌كانی ئامه‌د و ئێلح دواتریش وان و له ئه‌نجامدا ٦٨ مانگرتوو ده‌ستگیر كران. له‌نێو ده‌ستگیركراوانی شاری ئامه‌د دایكێكی ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵان هه‌بوو.
ئه‌مڕۆ به به‌شداریی ٥٠ كه‌س مانگرتنه‌كه ده‌ستی پێكرده‌وه و لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی درا و به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ده‌په، ده‌به‌په (پارتیی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان)، كه‌جه‌ده (كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی)، توهای ده‌ر (TUHAY-DER) و بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (ته‌ژه‌ئا) ئاماده بوون.
مانگرتن له خواردن له بینای پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له ئامه‌د به‌ڕێوه‌ده‌چێت. مه‌به‌ستی چالاكان له‌م مانگرتنه‌كه كۆتایی هێنانه به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان و پشتگیری كردن له مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له زیندان
ڕه‌مزیه تۆسون په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، ئه‌وان خاوه‌نداره‌تی له مانگرتن له خواردنی له‌یلا گیوڤه‌ن دژ به گۆشه‌گیری، زه‌خت و سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كه‌ن. گوتیشی، له شاره جیاجیاكان مانگرتن ده‌ستی پێكردووه، له ئامه‌د، مێرسین، ڕوحا، وان و ئێلح پۆلیسی هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر بیناكانی هه‌ده‌په و زۆر كه‌سیان ده‌ستگیر كردن.
تۆسون ڕاشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان زه‌خت و فشاره‌كان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ده‌په له شار و شارۆچكه‌كان، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی هه‌ده‌په، ڕێكخستنه‌كانی ژنان و لاوان زیادیان كردووه. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په له شاری ئامه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، سه‌ره‌ڕای فشاره‌كان وه‌ك له‌یلا گیوڤه‌ن گوتبووی سه‌ركه‌وتووی ئه‌م تێكۆشانه ئێمه ده‌بین.
s.m