ئه‌مڕۆ (١٩ی ژانوییه‌ی ٢٠١٨) له هۆڵی مۆنالیزای شاری سلێمانی كۆنگره‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به ئاماده‌بوونی ٧٠٠ ئه‌ندام و ده‌یان میوان به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆنگره‌كه‌دا محه‌مه‌د عه‌بدوڵا به سه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان هه‌ڵبژێردرا. هه‌روه‌ها ١٧ كه‌سیش به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤگه‌ری ئازادی هه‌ڵبژێردران كه پێكهاتوون له: «شیلان شاکر، ڕابیعه عه‌باس، بێریڤان محه‌مه‌د، ڕووناک مه‌جید، که‌لسوم حسێن، ڕیحان حه‌مادى، په‌یمان ڕه‌حمان، ئازاد قادر، یوسرا ڕه‌جه‌ب، عه‌بدولوه‌هاب ئه‌حمه‌د، ناجى هاجى ئاشور، وه‌جیده به‌یادى، حامید مه‌لا ئه‌حمه‌د، به‌ڕێز محه‌مه‌د، کۆمه‌ڵ سه‌رحه‌د، خالید ڕه‌شید و ئه‌مین ته‌ها ئه‌مین.»
ئه‌گه‌رچى ته‌ڤگه‌رى ئازادی سیسته‌می هاوسه‌رۆکایه‌تی په‌یڕه‌و ده‌كرد، به‌ڵام به‌پێى یاساکانى عێراق ناچاربوون به فه‌رمی ته‌نها یه‌ک که‌س وه‌ك سه‌رۆك دیاری بكه‌ن. له‌و باره‌یه‌وه شیلان شاکر، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤگه‌ری ئازادی ڕایگه‌یاند: «ئه‌وان له کرداردا هه‌ر به سیستمى هاوسه‌رۆکایه‌تى کار ده‌که‌ن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی بکه‌نه قانوون بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو عێراق بچه‌سپێت.»
محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، سه‌رۆکى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان وتارى کۆتایی کۆنگره‌ى پێشکه‌ش کرد و ڕایگه‌یاند: «سه‌رکه‌وتنى کۆنگره له بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان و هه‌موو ئه‌ندامان پیرۆز ده‌که‌ین، ئێمه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له که‌شوهه‌وایه‌کى ئاوها سارددا، کۆنگره‌یه‌کى ئاوها گه‌رممان به‌ست. له خه‌بات و تێکۆشانى داهاتووماندا ده‌بێت ئه‌و ناهاوسه‌نگییه زایه‌ندییه کۆتایى پێبێنین که تا ئێستاش سیسته‌مى هاوسه‌رۆکایه‌تی په‌سه‌ند ناکات.»
محه‌مه‌د عه‌بدوڵا وتیشی: «بارودۆخی ئێستاى باشوورى کوردستان و گه‌نده‌ڵییه‌کانى ده‌سه‌ڵات، وایکردووه که له‌م پارچه‌یه ته‌نها کورد حاکم نییه، به‌ڵکو داگیرکه‌رانى کوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن. ئه‌رکى ته‌ڤگه‌رى ئازادىی کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستانه که تێکۆشان بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنى بارودۆخى ئاڵۆزى هه‌رێمى کوردستان.»
له کۆتایى قسه‌کانیدا هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی گوتى: «هیواى ئازادى بۆ هه‌موو ئه‌وانه ده‌خوازین که بۆ ئازادىی گه‌له‌كه‌مان له زیندانن، به‌ڵێن ده‌ده‌ین خه‌بات بكه‌ین بۆ دروستکردنى کوردستانێکى ئازاد و دێمۆكرات، ده‌بێت به‌م هه‌سته‌وه تیکۆشان بکه‌ین و له هه‌لًَبژاردنه‌کان سه‌رده‌که‌وین.»
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له ١٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٤ دامه‌زراوه، له ڕێكه‌وتی ٤ی دیسه‌مبه‌ری ٢٠١٧ له‌لایه‌ن کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق مۆڵه‌تی فه‌رمی پێدرا.
به‌پێى یاساى ژماره ٣٦ى ساڵى ٢٠١٥ی عێراق، کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق مۆڵه‌تى به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنی داوه‌ته ته‌ڤگه‌رى ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان. هه‌ر به‌پێى ئه‌و یاسایه ته‌ڤگه‌رى ئازادیى ده‌توانێت له سه‌رانسه‌رى عێراق بنکه و نوێنه‌رایه‌تی خۆی بکاته‌وه.





ش. م