سه‌زای ته‌مه‌للی: ڕژێم تۆڵه له به‌كر كایا ده‌كاته‌وه
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، ئاكه‌په مامه‌ڵه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه له‌گه‌ڵ به‌كر كایای هاوشاره‌داری گه‌وره‌ی وان ده‌كات.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، ئاكه‌په مامه‌ڵه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه له‌گه‌ڵ به‌كر كایای هاوشاره‌داری گه‌وره‌ی وان ده‌كات.
سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) به‌شداری كرد دانیشتنی دادگه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی به‌كر كایا هاوشاره‌داری گه‌وره‌ی وان كه له زیندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به‌ند كراوه. له دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په موراد ساریساچ، به‌یعه ئۆزگۆكچه، موعه‌زه‌ز ئۆرهان و به‌رپرسانی هه‌ده‌په و پارتی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) ئاماده بوون.
ته‌مه‌للی له دوای دانیشتنی دادگه ڕایگه‌یاند: «كایا به تاوانی وه‌ها تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه هیچ په‌یوه‌ندییان به‌وه‌وه نییه. ئه‌و تۆمه‌تانه هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه. وه‌ك هه‌موو دۆسیه‌كانی هه‌ڤاڵانی دیكه‌مان، لێره‌ش هه‌مان مامه‌ڵه ده‌كرێت.»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په گوتی، دروستكردنی گۆڕستان، به‌خاكسپاردنی مرۆڤه‌كان به تاوان دانراون و له دۆسیه‌ی دژ به به‌كر كایا ئاماژه‌یان پێكراوه. گوتیشی: «ئه‌مه دادگه‌یی كردن نییه، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵات به شێوه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه هێرش ده‌كات. داوا له هه‌موو كه‌س ده‌كه‌م خاوه‌نداره‌تی له‌م هه‌ڤاڵانه‌مان بكه‌ن كه به‌هۆی ئه‌م دۆسیانه دادگه‌یی ده‌كرێن.»
s.m