سوپاى تورک لۆلان و شەکیفی بۆردومانکرد و سەربازی لە شەکیف دابەزاند

کۆپتەر و فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورک دەورووبەری چەمی لۆلان و چیای شەکیف-یان بۆردمانکرد. هێرشەکە بە ٣٠ کۆپتەر و فڕۆکە جەنگی ئەنجامدرا. سوپای تورک دواى بۆردومانەکە سەربازى لەسەر چیای شەکیف دابەزاند.

دەیان کۆپتەر و فڕۆکەی جەنگیى سوپاى تورک دەورووبەری چەمی لۆلان و چیای شەکیف-یان لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا بۆردومانکرد.

بەپێى زانیاریی سەرچاوە هەرێمییەکان، بۆردومانەکە ئێوارەى دوێنێ و لە نێوان کاتژمێرەکانی ١٨:٠٠ بۆ ٢٠:٠٠ بەردەوام بووە.

سوپای تورک لە دواى هێرش و بۆردومانەکەى سەربازی لەسەر چیای شەکیف پیادە کرد.

ر.م