سوپاى تورکیا لە چیاى جودی دەستی بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆن کرد

سوپاى تورکیا لە چیاى جودیى پارێزگاى شرنەخ دەستی بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆن کرد.

سوپاى تورکیا بە "یەکەى شاراوە" لە هەرێمى چیای جودی لە پارێزگاى شرنەخ لە باکووری کوردستان دەستى بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆن کرد.

ئۆپەراسیۆنەکە سنووری ناوچەکانى شاخی هرمۆ، حەسەنا و شاخی چۆلیى گرتووەتەوە.

هاوکات جموجوڵى سەربازیى سوپاى تورکیا لەو سنوورانەدا زیادیکردووە و ئامادەکاری بۆ بەرفراوانترکردنى ئۆپەراسیۆنەکە دەکرێت.

چەند مانگ لەوە پێش "یەکەى شاراوەی" سوپاى تورکیا لە هەمان ئەو ناوچانەدا دەستى بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆن کرد و لەلایەن هێزى گەریلاوە گورزی قورسیان لێدرا و ئۆپەراسیۆنەکەیان بێ ئەنجام کۆتایى پێهاتبوو.

ر.م