سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە جودی دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد

سوپاى تورکیاى داگیرکەر و جەردەوانەکان لە چیاى جودى دەستیانکرد بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنی سەربازی.

سوپاى تورکیاى داگیرکەر و جەردەوانەکان لە چیاى جودى دەستیانکرد بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنی سەربازی.

سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە چیاى جودیى شرنەخ و بە بەشداریى زیاتر لە ٣٠٠ جەردەوان و ٢٥٠٠ سەرباز، دەستیکرد بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنێکى بەرفراوانى سەربازی.

ئۆپراسیۆنەکە لە ئێوارەى دوێنێوە دەستیپێکردووە و بە فڕۆکەى چاودێری و کۆپتەر و تانک پشتیوانى دەکرێت.

هەروەها سوپاى تورکیای داگیرکەر سەرلەبەیانیى دوێنێ لە بەستا دەستیکردبوو بە ئەنجامدانى ئۆپۆاسیۆنێکى سەربازی.