سوپای تورك گه‌مارۆی گوندێكی بناری چیای باگۆكی داوه
سه‌ربازانی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌یانیی ئه‌مڕۆ ده‌وری گوندی مارینه-ی بناری چیای باگۆك-ی نسێبین-یان گرت.
سه‌ربازانی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌یانیی ئه‌مڕۆ ده‌وری گوندی مارینه-ی بناری چیای باگۆك-ی نسێبین-یان گرت.
سوپای توركی داگیركه‌ر له به‌یانیی ئه‌مڕۆوه سه‌رباز و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ده‌نێرێته گوندی مارینه-ی سه‌ر به ناوچه‌ی نسێبین-ی مێردین. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له گوندنشینان وه‌رگیراون، گونده‌كه كه له بناری چیای باگۆك هه‌ڵكه‌وتووه له لایه‌ن ١٦ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و پۆلیسی، هه‌روه‌ها ٢ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی مه‌ده‌نی گه‌مارۆ دراوه.
گوندنشینان كه به‌هۆكاری ئه‌منی ناوی خۆیان ئاشكرا نه‌كرد ڕایانگه‌یاند، سه‌ربازانی توركیا ئاماده‌كاری بۆ ئۆپه‌راسیۆن ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده له‌و ناوچه‌یه شه‌ڕ نه‌هاتووه‌ته ئاراوه، به‌ڵام گه‌مارۆی سه‌ربازی بۆ سه‌ر گونده‌كه به‌رده‌وامه.
s.m