سوپای توركیا جارێكی دیكه ئاگری له چیای جوودی به‌ردا
ئه‌و ئاگره‌ی به‌هۆی هێرشی سوپای توركیای داگیركه‌ر له چیای جوودی كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌رفره‌وان ده‌بێت. سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ڕایانگه‌یاند، سه‌دان دار و دره‌خت سووتاون.
ئه‌و ئاگره‌ی به‌هۆی هێرشی سوپای توركیای داگیركه‌ر له چیای جوودی كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌رفره‌وان ده‌بێت. سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ڕایانگه‌یاند، سه‌دان دار و دره‌خت سووتاون.
چیای جوودی له سنووری شاری شرناخی باكووری كوردستان كه له سه‌ره‌تای هاوینه‌وه ئاگری تێبه‌رده‌درێت، جارێكی دیكه به‌هۆی تۆپبارانی سوپای توركی داگیركه‌ر ئاگری گرت.
ڕاگه‌یه‌نرا ئه‌مڕۆ له نزیك شارۆچكه‌ی دێرگول له چیای جوودی ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه و هیچ كه‌سیش هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی نادات. هه‌رچه‌نده ئه‌و ئاگره‌ی كه كه‌وتووه‌ته‌وه له دووره‌وه دیاره، به‌ڵام نه ده‌وڵه‌ت ده‌یكوژێنێته‌وه و نه ڕێگه به هاوڵاتییانیش ده‌دات ئاگره‌كه دابمركێننه‌وه.
له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له چیای جوودی هه‌زاران دار و دره‌خت سووتان و زیانێكی زۆر به گوندنشینان و سرووشتی ناوچه‌كه گه‌یشت.
s.m