سوپای توركیا سنووری قه‌زای ئامێدی بۆردومان كرد

فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر سنووری قه‌زای ئامێدیی باشووری كوردستانیان بۆردومان كرد.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕۆژ نیووز، کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیركه‌ر بۆردومانی دەڤەری چەمگین-یان کردووە لە سنووری هه‌رێمی ئاڤاشین-ی سەر بە قه‌زای ئامێدی له‌ پارێزگه‌ی دهۆک.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییه‌كان، فڕۆکەجەنگییەکان تا ئێستاش به‌سه‌ر ئاسمانی هه‌رێمه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه‌.

s.m