بەھۆی بۆردومانەکەی مەخموور ٤ ئه‌ندامی هێزی پاراستنی خۆیی شه‌هید بوون - نوێکراوەتەوە

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له‌ قه‌زای مه‌خموور و گوندی سكێنی-یان له‌ ڕۆژئاوای شاری شه‌نگال بۆردومان كرد. له‌ مه‌خموور ٤ ئه‌ندامی هێزه‌كانی پاراستنی خۆیی شه‌هید بوون.

فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بۆردومانی گوندی سكێنی-یان كرد له‌ ڕۆژئاوای شاری شه‌نگال. هه‌روه‌ها ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٢١ به‌ كاتی باشووری كوردستان، دەوروبەری وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی-یان له‌ قه‌زای مه‌خموور بۆردومان كرد.

له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مه‌خموور ٤ ئه‌ندامی هێزه‌كانی پاراستنی خۆیی كه‌ دوای هێرشه‌كانی داعش خۆیان ڕێكخستبوو، شه‌هید بوون.

فڕۆكه‌سیخووڕییه‌كان به‌سه‌ر ئاسمانی مه‌خمووردا ده‌سووڕێنه‌وه‌.

s.m