سوپای تورک برادۆستی بۆردمان کرد

سوپای تورکی داگیرکەر ناوچەیەکانى سنووری برادۆستی بۆردومانکرد.

ئاژانسى هەواڵی رۆژ نیوز بڵاویکردووەتەوە، کۆپتەرە جەنگییەکانى سوپای تورک لە کاتژمێر ٢٠:٤٥ی شەوی رابردوودا ناوچەکانى چیادێل و دەورووبەری لە هەرێمى برادۆست بۆردومانکردووە.

بەهۆی ئەو بۆردومانەوە ئاگر بەربووەتە زەوی و زار و لەوەڕگەى ناوچەکە.

هەروەها سوپای تورکی داگیرکەر لە کاتژمێر ٢١:٣٠ ەوە هاتوچۆکردنی هاووڵاتییان لەو ناوچەیە قەدەغە کردووە و رێگایان نەداوە هاووڵاتییان ئاگرەکە بکوژێننەوە.

ر.م