سوپای تورک لە ئامەد و چەولیک دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کرد

سوپای داگیرکەری تورک لە ئامەد و چەولیک دەستی بە ئۆپڕاسیۆن و هێرشی سەربازی کرد.

لە ناوچەی نێوان لیجە و پاسوری ئامەد و ناوچەی دارا هێنی ناوچەی چەولیک، سوپای تورکی داگیرکەر لە دەوروبەری گوندەکانی پێچار، مزاگ، خەشەدەر، باراڤ، هامزا و ئاختیگان دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کرد.

بە پێی زانیارییەکان، هاوکات لە گەڵ ئۆپڕاسیۆنە زەمینییەکە، لە چەند ناوچەیەکیش سوپای داگیرکەر هێرشی ئاسمانی ئەنجام داوە.

لە ناوچەکە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بەکار دەهێندرێن. هاوکات بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سەرباز لە ناوچەکە جێگیر کراون.

ئۆپڕاسیۆن تا ئێستاش بەردەوامە.

ز.ش