سوپای تورک لە دواى بۆردومانکردن لە لیجە دەستیکرد بە ئۆپەراسیۆن

فڕۆکە جەنگییەکانى تورک ناوچەى لجۆک-یان لە لیجە بۆردومانکرد. دواى بۆردومانەکەیان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد.

شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانى سوپای تورک ناوچەى لجۆک-یان لە لیجەى پارێزگای ئامەد بۆردومانکرد و سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ هەر ئەو هەرێمەیان بە کۆپتەری جەنگیى زۆری ئاتاک بۆردومانکرد و دواتر بە کۆپتەری جۆری سکۆرسکی دەستیان بە پیادەکردنى سەرباز لەو هەرێمەدا کرد.

دواى دابەزاندنى سەرباز لەو هەرێمەدا، سەربازانى سوپای تورک دەستیان بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنى سەربازی کرد.

ر.م