سوپای تورک لە سێ گوندی ناوچەی لیجەی ئامەد دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کرد
سوپای داگیرکەری تورک لە ٣ گوندی ناوچەی لیجەی سەر بە ئامەد دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی بەرفراوان کرد.
سوپای داگیرکەری تورک لە ٣ گوندی ناوچەی لیجەی سەر بە ئامەد دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی بەرفراوان کرد.
لە دەوروبەری گوندەکانی پیرک و فردێس و حوسەینیکی سەر بە ناوچەی لیجەی ئامەد سوپای تورک ئۆپڕاسیۆنێکی بەرفراوانی سەربازی دەست پێکرد.
لە سەر ریگای گوندە ناوبراوەکان بە هۆی ئۆپڕاسیۆنەکە خاڵی پشکنینی سەربازی دانراون.
بە پێی زانیارییەکان ژمارەیەکی زۆری سەرباز لە ئۆپڕاسیۆنەدا بەشداریان پێکراوە، ناشزانرێت ئایا شەڕ و پێکدانان رووی داوە یان نە.
ز.ش