ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە لەبارەى چالاکییەکانى سەرحەد و خواکورکەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:
"لە چوارچێوەى هەڵمەتى سەرفیرازیى شۆڕشگێڕی لە ئەیالەتی سەرحەد چالاکییەکان بەردەوامییان هەیە و هێزەکانمان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر زنجیرە چالاکییەکى بەرفراوانیان ئەنجامدا. ئەو چالاکییانە بە بۆنەى ١ی حوزەیرانەوە ئەنجامدراون و گورزی قورس لە سوپای تورکی داگیرکەر دراوە.
زرێپۆشەکان تەقێنرانەوە
لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ / ١١ی جۆزەردان و لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ دا لە ناوچەى باشان لە پارێزگاى ئیدر لە دژی سوپاى تورکی داگیرکەر چالاکییەکى شۆڕشگێڕی ئەنجامدرا. زرێپۆشێکى جۆری (ZPT) و ٢ زرێپۆشی تری گواستنەوەى سەربازان، کە لە باشانەوە دەچوون بۆ ئیدر کرانە ئامانجی هێزەکانمان. هێزەکانمان لە نزیکەوە لە زرێپۆشەکەى جۆری (ZPT)دا و تەقاندیانەوە و ٢ زرێپۆشەکەى تریش تێکشکێنران. سەربازانى دوژمن لە ناو ئەو زرێپۆشانەدا هەوڵیاندا لە رزێپۆشەکان بێنە دەرەوە و رابکەن، بەڵام لەلایەن هێزەکانمانەوە لێیاندرا و هەموویان کوژران.
لەو هێزەش درا، کە بۆ پشتیوانیى ئەو سەربازانوهاتبوون و ٢٠ سەرباز کوژران
دواى چالاکییەکە سوپاى تورکی داگیرکەر بە چەندین زرێپۆش و چەندین ئۆتۆمبێل هەوڵیدابوو بچێتە ناوچەى چالاکییەکە، بەڵام لە ٢ قۆڵەوە لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و لێیاندرا. لەو شەڕەشدا ئۆتۆمبێلێکى زرێپۆشی جۆری کیرپی تەقێنرانەوە و ئۆتۆمبێلێکى جۆری ئامارۆک و ئۆتۆمبێلێکى جۆری ریویش تێکشکێنران.
هێزەکانمان گۆڕەپانى شەڕەکە و دەورووبەریان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان و بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ رێگایان بە سەربازانى دوژمن نەدا هیچ جموجوڵێک ئەنجام بدەن. لەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا بە لانیکەمەوە ٢٠ سەرباز کوژران و بە لانیکەمیشەوە ١٠ سەربازی تر بریندار بوون.
سوپای تورکی داگیرکەر ئێوارەى ئەو ڕۆژە بە چەندین زرێپۆشی تر و ئامبولان دەستیکرد بە گواستنەوەى کوژراو و بریندارەکانی و بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان دەستیکرد بە بۆردومانکردنى ناوچەکە. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانى هەپەگە و یەژاستار و هەبەدەهەوە بۆ پیرۆزکردنی هەڵمەتى ١ی حوزەیران ئەنجامدرابوو.
لە چالاکییەکى سابوتاژدا ٦ کۆنترا کوژران
ماوەیەکە سوپای تورکی داگیرکەر لە نێوان بنکەى سەربازیى سەریکانی و کۆزیلی لە ناوچەى بازیدى ئاگری دەستیکردووە بە دروستکردنى رێگایەکى سەربازی. هێزەکانمان لە یەکەى یەژاستارەوە لە ١ی حوزەیران دا و لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ دا لە دژی ئۆتۆمبێلێکى ترانزێت کە کۆنترا (چەکداری دژ بە گەریلا)ی لە ناودا بوو و کاریان لە دروستکردنى ئەو رێگا سەربازییەدا دەکرد، چالاکییەکى سابوتاژیان لە دژیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە ٦ کۆنترا کوژران و ٢ کۆنترای تریش بریندار بوون.
دواى چالاکییەکە سوپای تورکی داگیرکەر کوژراو و بریندارەکانى لە گۆڕەپانەکە دوورخستەوە و لە ئێوارەى ئەو رۆژەدا دەستی بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنێک کرد. ئەو ئۆپەراسیۆنە بەبێ ئەوەى ئەنجامێکى هەبێت پاشەکشەى کرد.
سوپای تورکی داگیرکەر ئەو چالاکییەى دژ بە کۆنتراکان لە رێگەى میدیا و راگەیاندنەکانەوە، کە لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیدان وەک چالاکییەک لە دژی هاووڵاتییانى مەدەنى دەیخستەڕوو و هەوڵی چەواشەکردنى چالاکییەکەی دەدا، بەڵام ئەوەش لە کاتێکدایە ئەو کۆنترایانە لەگەڵ داگیرکەراندا کار دەکەن و لە دژی بەها و نرخەکانى گەلی کورد و لە دژی گەریلا هاوکاریى دوژمن دەکەن.
ئەفسەرێک و سەربازێک لە ئەبەخ کوژران
رۆژی ٣١ی ئایاری ٢٠١٩ / ١٠ی جۆزەردان و لە کاتژمێر ١٦:٣٠ دا هێزەکانمان لە یەکەی یەژاستار لە دژی سەربازانی بنکەى سەربازیى گولیزەرکێ لە ناوچەى ئەبەخ لە پارێزگاى وان چالاکییەکی نیشانە شکێنییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ئەفسەرێک و سەربازێک کوژران. سوپای تورکی داگیرکەر بە تۆپی جۆری ئۆبیس و هاوەن ناوچەکەى بۆردومانکرد و دەستی بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆن کرد.
لە هەموو ئەو چالاکییانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە.
لە خواکورک ٩ داگیرکەر کوژران
هێزەکانمان بە چالاکییە کاریگەرەکانیان وەڵامى ئۆپەراسیۆنى داگیرکەریى سوپاى کۆماری تورکی داگیرکەر دەدەنەوە، کە لە هەوڵی داگیرکردنى خواکورک دان. هێزەکانمان رۆژی ١ی حوزەیرانى ٢٠١٩ / ١١ی جۆزەردان لە کاتژمێر ٠٣:٣٠ دا لە دژی سەربازانى کۆماری تورکی داگیرکەر لە شاخی شەهید دەروێش چالاکییەکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان لە ٢ قوڵەوە و سەرکەوتوانە سەنگەر و پەناگەکانى دوژمنیان کردە ئامانج و لەو چالاکییەدا ٩ سەربازی دوژمن کوژران.
لە راگەیاندراوی رۆژی ٣٠ی ئایاری ٢٠١٩ / ٩ی جۆزەردان دا رامانگەیاندبوو، لە بۆردمانى رۆژی ٢٨ی ئایاردا بۆ سەر ناوچەی شێخ زادەى خواکورک هاورێمان رێباز مەهاباد (رەشید حەسەن نەژاد) شەهید بووە، دواى بۆردومانەکە روون بوویەوە ئەو هاوڕێیەمان شەهید نەبووە و بە سەلامەتى گەیشتووەتەوە بارەگاکەى خۆی.
لە هێرشی ئاسمانیدا گەریلایەک شەهید بوو
رۆژی ١ی حوزەیران فڕۆکە جەنگییەکانى کۆماری تورکیای داگیرکەر لەکاتژمێر ٠٦:٣٠ دا ناوچەى ٤٤ی خواکورک و لەکاتژمێر ٠٩:٠٠ دا ناوچەى مەرڤانس لە ئاڤاشین و لە نیوەڕۆشدا ناوچەى زێ-یان بۆردومان کرد. لە بۆردومانکردنى ناوچەى زێ دا هاوڕێیەکمان شەهید بووە. زانیاری دەربارەى ناسنامەى ئەو هاوڕێ شەهیدمانەوە دواتر بۆ رای گشتى بڵاو دەکەینەوە".
ر.م