سوپای تورک گوندێکی ڕۆژئاوا و گوندێکی باشووری تۆپباران و بۆردوومان کرد
سوپای داگیرکەری تورک گوندێکی سەر بە تەل تەمر و لە باشووریش گوندێکی سەر بە هەرێمی برادۆستی تۆپباران و بۆردوومان کرد.
سوپای داگیرکەری تورک گوندێکی سەر بە تەل تەمر و لە باشووریش گوندێکی سەر بە هەرێمی برادۆستی تۆپباران و بۆردوومان کرد.
بە پێی زانیاریەکان سوپای داگیرکەری تورک کاتژمێر ٢٠:٣٠ بە کاتی هەرێمەکە گوندی ئۆم ئەلکێفی تەل تەمری تۆپباران کرد.
لە لایەکی ترەوە هەلئکۆپتەرەکانی سوپای داگیرکەری تورک گوندی دایلانی هەرێمی برادۆستی باشووری کوردستانیان بۆردوومان کرد. ڕاگەیەنرا لە هێرشەکەدا ڕاستەوخۆ گوندە بووەتە ئامانج. زانیاری زیاتر بەدەستنەکەوتوون.
ف.ق