سوپای تورک گۆڕستانی خەزرانی شەهیدانی لە بەدلیس ئاگر تێبەردا

دواى ئەوەى فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى سوپای تورکی داگیرکەر گوندی ئۆلەکا ژووروو لە سنووری گۆڕستانی شەهیدانی خەزران بۆردومانکرد، ئاگر بەربوویە گۆڕستانەکە و زەوی زاری ناوچەکە.

دواى ئەوەى فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى سوپای تورکی داگیرکەر گوندی ئۆلەکا ژووروو لە سنووری گۆڕستانی شەهیدانی خەزران بۆردومانکرد، ئاگر بەربوویە گۆڕستانەکە و زەوی زاری ناوچەکە.

لە گوندی ئۆلەکا ژووروو لە ناوچەى خەزرانی بەدلیس ئاگر کەوتەوە. بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان، هۆکاری کەوتنەوەى ئاگرەکە بۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتى تورک دەگەڕێتەوە کە بە ئاسمانی ناوچەکەدا سووڕاونەتەوە و سنووری گۆڕستانی شەهیدانی خەزرانیان لە نزیک ئەو گوندەدا بۆردومان کردووە.

هاووڵاتییانی ئەو گوندە رایانگەیاندووە، داوایان لە تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە کردووە بە هانایانەوە بچن و ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵام تیمەکانى ئاگر کوژێنەوە بە هانایانەوە نەچوون بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە. هاووڵاتییانی ئەو گوندە بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە داوای هاوکاری و بە دەمەوە چوونیان لە هەموو خەڵکی ناوچەکە و چالاکوانان و ژینگە پارێزان کردووە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە چوارچێوەى سڕینەوە و قڕکردنی گەلی کورد و لەناوبردنی هەموو هێماکانی ئازادیی گەلی کورد تاوەکو ئێستا چندین جار هێرشی کردووەتە سەر گۆڕستانی شەهیدان لە خەزرانی بەدلیس زیانی زۆر بە کێل و گۆڕەکان و دیواری گۆڕستانەکە و هەروەها شوێنی مانەوە و مزگەوتی گۆڕستانەکە گەیاندوە. هاووڵاتییان و بنەماڵەی شەهیدانیش لە دوای هەر هێرشێکی سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕی رۆڵە شەهیدەکانیان نۆژەن دەکەنەوە.

ژ.ت