سوپای تورکیا لە ترسی گەریلا خەندەک دەکۆڵێت

گەریلا گورزی کەمرشکێنی لە سوپای تورکیا دەدات لەبەرمابەردا سوپای تورکیا لە ترسی چالاکی گەریلاکان لەچورادەوری سەربازگەکانیاندا خەندەق دەکۆڵن.

لەدوای ئەوەی هێزەکانی پاراستنی گەڵ- هەپەگە لە ناو قوڵای خاکی باشوری کوردستان لە ناوچەی برادۆست چەند گورزی کەمرشكێنیان لە سوپای داگیرکەری تورکیا دا، ئیستا ئەو سوپایە لەترسی چالاکیەکانی گەریلا دەستی کردوە بە کۆڵاندنی خەندەق بەچوار دەوری سەربازگەکانی خۆیاندا.

سەرچاوەیەک لە شیلادزی بە ئاژانسی هەواڵی فورات ANF  ڕاگیاند لە دوای ئەوەی لە هەفتەیە ڕابردوو گەریلاکان لە دژی سوپای تورکیا چالاکیان ئەنجام داوە ئیستا سوپای تورکیا دەستی کردوە بە هەڵکەندی خەندەک لە چاور دەوری بارگاکانیان و هەر وەها بەهێچ شێوەیک ڕیگا نادەن خەڵکی ئەو ناوچەیە لیان نزیک ببنەوە .

هەرەوها ئەو سەرچاوەیە وتێشی سەربازەکانی تورکیا ڕیگا بەخەڵکی گوندەکان نادەن بچن بۆسەر گوندەکانی خۆیان وهەرەشەی ئەوەیان لی دەکەن ئەگەر بچن بۆ گوندەکان فرۆکە دەبنە ئامانجی بۆردمانی فڕۆکەکان.

ئەو جموو جۆڵە سەربازیانە لە کاتیکدایە  سفین دزەی  وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان  چەندڕۆژ پێش ئیستا  لە میانی وڵام دانەوەی رۆژنامەوان دەربارەی هەبوونی سوپای تورکیا لە ناوخاکی باشوری کوردستاندا بێ ئاگایی خۆی دەربڕیبو .

دەوڵەتی تورک لە ساڵی ١٩٨٣وە تا ئێستا ٢٦ جار ئۆپەراسیۆنی لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی  لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا  ئەنجامداوە.