سۆزدار ئاڤێستا: دەوڵەت جارێکیتر بڕیاری نکۆڵیکردن و لەناوبردنی داوە - ٢ -

سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەى گشتیى سەرۆکایەتیى کەجەکە رایگەیاند، کێشە کورد تەنها لە ئیمراڵی چارەسەر دەکرێت. راشیگەیاند، عەقڵییەتى دەوڵەت لە دژی کورد جارێکیتر بڕیاری نکۆڵیکردن و لەناوبردن و سڕینەوەى داوەتەوە.

سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەى گشتیى سەرۆکایەتیى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە بەرنامەى "رۆژەڤا وڵات" لە کەناڵی ستێرک تیڤی لەبارەى گۆشەگیریى قورس لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و رێگری لە چاوپێکەوتنى بنەماڵەکان، دۆخی باکووری کوردستان و تورکیا، داگیرکەریى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و بەرخۆدانى گەریلای ئازادیش لە دژی ئەو  داگیرکەرییە و گرنگیى دەستووری بنەڕەتی شیکاریى خۆی خستەڕوو.

سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەى گشتیى سەرۆکایەتیى کەجەکە وەڵامی پرسیارەکانى رۆژنامەنووس مەهتاب ئۆراک-ی لەبارەى بابەتەکانى رۆژەوە دایەوە.

'ئەگەر لە نەبوونەوە، هەبوون دروست بووبێت، ئەمە بە هەوڵی گەریلا بووە'

سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەی گشتی سەرۆکایەتی کەجەکە ئاماژەی بە بەرخۆدان و تێکۆشانی گەریلاکانی ئازادی لەدژی داگیرکەری و فاشیزم کرد و پیرۆزبایی لە سەرکەوتنەکانی گەریلا کرد. ئاڤێستا بەم شێوەیە باسی لە گرنگی هێزی گەریلا لەدژی فاشیزم کرد: سڵاوم بۆ هەموو گەریلاکانی ئازادی هەیە کە هەموویان لە گۆڕەپانی تێکۆشان دا بە بەرخۆدان و بە ئیرادەیەکی پۆڵایین و عیشقێکی گەورە تێکۆشانی ئازادی گەورە دەکەن و گورزی قورس لە فاشیزم دەدەن. لە کار و خەباتیاندا بۆ ئازادی هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. تێکۆشانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان تەنها لە باشووری کوردستان نییە. لە هەموو کوردستان، دەستکەوتەکانی گەلی کورد بە بەرخۆدان و تێکۆشانی گەریلاکانی ئازادی مسۆگەر بووە. ئەگەر لە نەبوونەوە، هەبوون دروست بووبێت، ئەمە بە هەوڵی گەریلاکان بووە. ئێمە باش دەزانین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردستا لە لایەن چوار ولاتەوە پارچە کراوە و بە سالان لە سەر گەلی کورد سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەبرێت و تا ئیستاش هەر بەردەوامە. بەڵام چی ئەوانی هەژاند، بێواتەی کرد و پووچەڵیکردەوە؟ تێکۆشانی گەریلاکانی ئازادی. ئەم تیکۆشانە ٣٥ ساڵە بێ دابڕاون بەردەوامە. ئەم تێکۆشانە بە ئاسانی بەڕێوەناچێت. باجی گەورە دەدرێت. شەهادەتی زۆر گەورە دروست دەبن و لەژێر هەلومەرجێکی زۆر قۆڕسدا  تێکۆشان بەرێوەدەچێت. هەموو کاتێک بەو شێوەیە خەبات بەرێوەبراوە. بە تەنها لەم ساڵانەی دوایی دا بە تەکنەلۆژیای فاشیزمی تورک و هاوبەشەکانی نییە. گەریلا بە ئیرادە و باوەڕی خۆی و هیواکانی و بە زانابوون تێدەکۆشێت. لەم سالانەی دواییدا بە شێوەیەکی گشتی کە نزیکایەتی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست دروست بوو، زیاتر دژایەتی تێکۆشانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد. تێکۆشانی گەریلاکانی ئازادت بناغەی ژیانێکی ئازادی دروست کرد. لە خەتی رێبەر ئاپۆدا ، لە هزر و ڕامانی رێبەر ئاپۆدا نرخەکان دەپارێزێت. بەو هۆیەوە ئەو هێرشانەی کە بەرامبەری دەکرێن ئەەندە توندن. بە گشتی لە باکووری کوردستان و باشووری کوردستان و هەموو ناوچەیەکی کوردستان کێشە هەیە و ڕیگە لە ئازادی گەلی کورد دەگیرێت، بەڵام گەریلاکانی ئازادی خۆیان بەرێکخستن کردووە و لەبەرامبەر هێرشەکان دەوەستنەوە. لەم ساڵانەی دواییدا هەڵوێست و خەباتێکی بێهاوتایان بەرامبەر فاشیزم نیشاندا. سیستمی ئەردۆغان و باخچەلیان تێکدا. تەختیان لە لایەن گەریلاوە لەرزێنرا. لەبەرئەوەش چی دەکەن؟ هەر جارێک و بە ناوێک شەڕ لەدژی گەریلا دەکەن. ئەم جارەش بە ناوی "پەنچە" دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە. داگیرکاری عەفرینیان وەک سەرکەفتن نیشاندا و بینی ناتوانێت سەرکەوێت، ئەمجارە لەدژی گەریلا دەستی بە ئۆپەراسیۆنکرد.

'لە هەنگاوی جەنگی هەفتەنیندا گورزی گەورە لە دوژمن دەدرێت'

سۆزدار ئاڤێستا لە بارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازریەکانی دەوڵەتی تورک لە خاکی باشووری کوردستاندا وتی، "لەبەرامبەر ئۆپەراسیۆنەکە گەریلاکانی ئازادی دەستیان بەو هەنگاوە کردووە و زۆر هێژا و گرنگە. ئەمە نیشانەی هێزی گەریلایە. بەو بۆنەیەوە فەرماندەیی بەرەی خواکورد و هەفتەنین پیرۆز دەکەم و سڵاویان بۆدەنێرم. هەنگاوی جەنگی هەفتەنین زۆر گرنگە و گورزی گەورە لە دوژمن دەدرێت. دوژمنیش بۆ ئەوەی شکاستەکانی بشارێتەوە چی دەکات؟ ڕۆژەڤ پێچەوانە دەکاتەوە. دەبینێت گەریلاکانی ئازادی لەژێر هێرشەکاندا تێکۆشنەکەیان گەورەتر دەکەن، ژمارەی بەشداری زیاتر دەبێت و ڕۆژ بە رۆژ بەرەوپێشەوە دەروات. کاتێک ئەو شتانە دەبینێت و ژمارەی بەشداری گەریکا دەبینێت دەست بە شەڕی تایبەت دەکات و هەواڵی ناڕاست دەداتە میدیاکانی و بڵاویدەکەنەوە. دەلێت، لەو شوێنە گورزمان لێدان و ڕایانکرد، هەموو کاتێک چاپەمەنی هەپەگە ڕاستیەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکات. گەلەکەمان و ڕای گشتی و هێزە دیموکراتەکان بڕوای پێدەکەن.  وەزیری ناوخۆ هەموو ڕۆژێک ئامارێکی نوێ بڵاودەکاتەوە. چەندین ساڵە ئەم کارە دکەن هەنگاوەکەی گەریلا پیرۆز و گرنگە و گورزی گەورە لە دوژمن دەدرێت، پێویستە کۆمەڵگاش خاوەنداری لێبکات. گەلی کوردستان هەبوونیان بە گەریلاوە دەبینن. لەناو گەریلادا تەنها منداڵی کورد نییە. لە گۆڕەپانی نێودەولەتیشدا بەشداری هەیە. بە سەدان گەریلای ئینتەرناسیۆنال شەهید بوونە و هەن و تا ئیستاش بەشداری دەکەن. گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست گەریلاکانی خۆیان دەبینن.

'دایکانی شەرڤانانی ئازادی دایکی ئێمەن، منداڵە بەنرخەکانیان دیاری شۆڕش کردووە'

ئاڤێستا باسی لە یاریەکانی بەرامبەر باڵەخانەی هەدەپە کرد و ڕایگەیاند، پێویستە دایکان نەبنە بەشێک لەو یاریانە و بەرخۆدانێکی راست بەرێوەببەن و وتی، "بۆ ئەوەی ڕاستیەکان پێچەوانە بکەنەوە، ماوەیەکە لە ئامەد دەستیان بە یاریەک کردووە. خێزانی ئەو گەنجنەی کە بەشداریان لە ڕیزەکانی گەریلا کردووە ئاڕاستەی بەردەم باڵەخانەی هەدەپە دەکرێن. ئاکەپە کۆمیتەیەکی تایبەتی پێکهێناوە و هەر ڕۆژەڤ لە شوینێک خەڵک کۆدەکاتەوە. بە تایبەتی کۆمیتەکە لەگەڵ میت بۆ شارەکان دەچێت. لە ڕاگەیاندن دا بینیمان هەندێک لەو بنەماڵانە منداڵەکانیان لەناو گەریلادا نین. دەڵێن، 'تا منداڵەکانمان وەرنەگرینەوە لێرە ناڕۆین'. دەیانەوێت بەو شێوەیە هەدەپە داخەن و رێگە لە بەشداری گەنجان بۆ ناو ڕیزەکان گەریلا بگرن. ئێمە دایکانمان باش دەناسین. ئێمە دایکانی کورد باش دەناسین. دایکانمان بە دەستی خۆیان منداڵەکانیان هێناوە کردوویانە بە دیاری شۆڕش. نەک تەنها لە باکووری کوردستان لە هەموو کوردستان  دیاری هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیان کردووە. لە کوردستاندا ئەوانەی منداڵەکانیان لە شاخ نەبن خۆیان بچووک و کەم دەبینن. ئەوانەی منداڵەکانیان شۆڕشگێر نەبن و لەناو تیکۆشاندا نەبن وەک کەموکورتیەک دەبینن. ئێستا ئەم دۆخە هەیە. بە بردنی ئەو دایکانە  بۆ بەردەم بالەخانەی هەدەپە، دەیانەوێت ڕاستیەکە پێچەوانە بکەنەوە. دیانەوێت لەنێوان دایکان ناکۆکی دروست بکەن. دایکانی شەمە و دایکانی ڕۆبۆسکی بە تایبەت "دایکی بەرفۆ" تا کۆچی دواییشی کرد بەدوای منداڵەکەی دەگەڕا. لە شەهیدگای گارزان ٧٢ شەهیدیان دەرهیةا و بردیان و ٢ ساڵە ئێسک و پروسکی ئەو هەڤاڵانە ڕادەست ناکرێن. بۆ ئەو دایکانە دڵیان نایەشێت؟ ئەوانەی کێشەکە چارەسەر ناکەن هەر ئەوانن. هەم تاوانبارە و هەمیش خۆی بەهێز نیشاندەدات. ترسیان لە هەڵوێستی گەریلا هەیە لە هەڵوێستی دایکان و گەنجان هەیە. هەم لە جێگەی هاوسەرۆکان قەیوم دادەنێن و سیستمی هاوسەرۆکی قبوڵ ناکەن، چونکە لە مەکانیزمەی ئەواندا مافی ژن نییە و  و هەم دەچن کۆمەڵێک دایک بۆ بەردەم باڵەخانەی هەدەپە ئاڕاستە دەکەن. پێویستە نەبن بە بەشێک لە یاریەکانیان، دایکی شەڤانان دایکی ئێمەن. دایکان دایکی هەموومانن. بەڵام دوژمن خەریکی پیلانە، بەهۆی ئەوەی تەڤگەری ئازادی ژن هەنگاوێکی نوێی دەستپێکردووە، بۆ ئازادی خۆی تۆش هەستە سەر پێ، ئێمە سەردانانەوینین، بێدەنگ نابین و بەرخۆدان دەکەین. لەبەرئەوەش هەڵویستی گەریلاکانی ئازادی، و تێکۆشانەی کە بە پێشەنگایەتی ژن و گەنجان و دایکان بەرێوەدەجێت، گرنگە. ڕۆژەڤی گەلەکەمانە، ئەو بەرخۆدانەی لە ئێستادا بەڕێوەدەجێت، فاشیزمی تەنگەتاو کردووە و مرۆڤ دەتوانێت تەنها بەم شێوەیە ڕێگە لە فاشیزم بگرێت.

'کێشەى سەرەکی لە تورکیا نەبوونی دەستووری بنەڕەتییە'

 لەسەر گرنگی و کارەکانی دەستووری بنەڕەتی لەم قۆناغەدا ئاڤێستا وتی: "لێکۆڵینەوە بۆ ئەوە دەکرێت کە ئێستا دەبێت لە بەرامبەر ئەو فاشیزمەدا هەڵوێستێکى چۆن پێش بخرێت و رابوەستێنرێت. هەندێک لێکۆڵینەوەى باش دەکرێن. لەم دواییانەدا هێزە دیموکراتیکەکان بە پشتیوانیى پارتی دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) هەندێک خەباتی هاوبەش پێشدەخەن. ئەو خەباتە هاوبەشە لە ئەوروپا لە بەرلین روویدا. ئەوەندەى ئێمەش لە میدیاکاندا چادێریمان کرد ژمارەیەکى بەرچاو ئەکادیمیسییەن، هەندێک لە نوێنەرانی حیزبەکان، رۆشنبیران و رۆژنامەنووسان تیایدا بەشدار بوون. ئەوانە کەسانێکن دەتوانن ئەو دەستوورە بنەڕەتییە شیکار بکەن و چارەسەریى تیادا پێشبخەن و تیایدا بەشدار بن. خەباتى لەو جۆرە گرنگ و پێویستە. لە تورکیا کێشەى سەرەکی کێشەى دەستووری بنەڕەتییە. ئەو دەستوورە بنەڕەتییەى ئێستا، کە ئەردۆغان بە هەندێک یاسا کاری پێدەکات و بەڕێوەی دەبات دەستوورە بنەڕەتییەکەى ١٢ی ئەیلولی فاشیستیى کەنعان ئەڤرەنە. فاشیزمی ئەردۆغان خۆی لەسەر ئەوە بەڕێوەدەبات. کاتێک کێشەکە لە بنەڕەتەوە کاری بۆ بکرێت، دەبێت لە گۆڕانکاری لە دەستووری بنەڕەتیدا بکرێت. هەر هەمان شت لە باکوور و رۆژهەڵاتى سوریایش پێویستە، کە ئێستا داوا دەکرێت بۆ ئەوێش دەستوورێکى بنەڕەتى بنووسرێتەوە، بەڵام نوێنەرانی گەلانى سوریای تیادا خراوەتە دەرەوە. بۆ ئەوەش هەر وەک چۆن ئەو کار و خەباتە، کە لە باکووری کوردستان پێشدەخرێت دەبێت لەو گۆڕەپانانەى تریشدا پێش بخرێن. پێش ئەمە لە باکووری سوریا خەباتی هاوبەش لە دژی فاشیزمی ئەردۆغان – باخچەلی، کە پشتیوانییان لە داعش دەکرد دروستبووە. دواى تێکشکاندنی داعش هەندێک گفتوگۆ لەبارەی چۆن چارەسەرییەک بۆ سوریا پێشخران. دەبێت لە ئێستا بە دواوەش زیاتر پێش بکەوت و ئەوانە گرنگن. بە گشتی چارەسەری لە یەکێتیى گەلدایە. لە یەکگرتوویى ژناندایە. بە هەموو شێوەیەک بەرەنگاربوونەوەى ئەو فاشیزمەیە. گەورەترکردنى تێکۆشانەکەتانە. ئەگەر ئەوە پێشبکەوێت، ئێمە وتمان، فاشیزم لە لاوازترین کات و ساتی خۆیدایەتی و ئەوەش زیاتر مسۆگەر دەبێت. فاشیزم دەیەوێت هەندێک پینەوپەڕۆ بکات، بەڵام ئەوەش رزاوە و ئەو پینەکردنە جێگای خۆی ناگرێت. لە کوردستان، لەتورکیا، لە دەرەوەى وڵات لەسەر بنەمای دەستووری بنەڕەتی و لە چوارچێوەى بەرەیەکى دیموکراسیدا دەتوان لە دەوری یەک کۆ ببنەوە. ئەو گەلەش هێزی خۆی بینی. لە هەڵبژاردنەکانى ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ / ١١ی نەورۆز و ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ / ٢ی پووشپەر دا، کە  دیسانەوە لە دژی ئەو قەیومانە بەرخۆدان دەکرێت، ئەو راستییە دەرکەوت. بێگومان مرۆڤ دەتوانێت بڵێت ئەوە بەسە؟ نا. هەتا فاشیزم تێکنەشکێت و هیچ شتێک بەس نابێت. ئەوانەى دەکرێن گرنگن و بەهادارن و ئەوەش راست نییە بە نەبوو و نەبینراون لێکبدرێنەوە. چونکە ئێستاش بەرخۆدانى گەلان هەیە، بەڵام دەبێت زیاتر بەهێزتر بکرێت. بانگی ئێمە بۆ گەلەکەمان ئەوەیە، کە ئەو چالاکییانە لە هەموو ئاست و جومگە و گۆڕەپانەکاندا، لە هەموو شەقامەکاندا بەڕێوەببەن. بەشە دیموکراتیکخوازەکان، ژنان و گەنجان و هەموان پێکەوە و یەکگرتوانە خاوەنداری لە مافی خۆیان و ئیرادەی خۆیان بکەن. چارەسەریى دیموکراتیک لەوێیەوە پێشدەخرێت".

'سڵاو لە بەرخۆدانى دایکانى مەخمور دەکەم'

سۆزدار ئاڤێستا ناڕەزایەتیى لەبارەی گەمارۆکەى سەر کامپی مەخمور خستەڕوو و وتی: "دەبێت بەرپرسانی باشوور دەست لەو سیاسەتە هەڵگرن" و لە بەردەوامیدا وتیشی:

"ئەوە لە کاتێکدایە گەلی کورد بۆ ئەوەى بتوانێت کێشەکانى زیاتر چارەسەر بکات و یەکگرتووییەک دروست بکات، بۆ ئەوەى یەکێتیى گەلی کورد بەدی بێت، دەبێت هەر حیزبێکی کورد چیى دەکەوێتە سەر شان ئەنجامی بدات. بەرژەوەندیى حیزبی بخاتە لایەکەوە و نەتەوەی کورد و نەتەوەى دیموکراتیک و داهاتووی گەلی کورد بۆ خۆی بکاتە بنەما. بۆ ئەوەش هەندێک رەفتار و نزیکایەتی لە باشووری کوردستاندا  پێشدەکەون، کە دەبێت دەستیان لێ هەڵبگیرێت. بە تایبەت بەرخۆدانی دایکانمان لە مەخمور، کە زیاتر لە ٢٥ رۆژە بەردەوامیى هەیە و لەسەر ئەو رێگانەدا دانیشتوان، چونکە گەمارۆدان لەسەر کامپی مەخمور هەیە. دەبێت بەرپرسانی باشووری کوردستان دەست لەو سیاسەتەیان هەڵبگرن. مەخمور کامپێکى پەنابەرانە. ئەو دایکانە هەموویان دایکانى شەهیدانن. بۆ خاکی کوردستان و پاراستنى و شکۆکەکەى خاوەن بەهای پیرۆزن. گەلی مەخمور ماوەى ٢٥ ساڵە بەرخۆدانەکەى لە ژێر هەموو هەلومەرجە قورس و دژوارەکاندا درێژە پێدەدات. گەلێکى بەرخۆدێرە. لەبەر ئەوەش ئەو گەمارۆیە لەسەر کامپی مەخمور قبوڵ ناکرێت. سڵاو لەو دایکانە دەکەم، کە بەردەوامی بەو تێکۆشانەیان دەدەن. تاوەکو کردەوەی لەو جۆرە کۆتایى پێنەیەت یەکبوونی گەلی کورد زیانی بەردەکەوێت. دەبێت ئەوانە کۆتاییان پێ بێت. دەبێت لە دەوری یەکێتیى نەتەوەیى یەکگرتووییەک دروست بکرێت و دەبێت بەرەی دیموکراسی بەهێز بکرێت. بانگەوازەکەمان لەسەر ئەو بنەمایەیە و بۆ هەموو بەش و پێکهاتەکان و گەلەکەمانە، کە بەشداری لەم قۆناغەدا بکەن".

'با گەنجان روو بکەنە ناو ریزەکانى گەریلا'

سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەى گشتیى سەرۆکایەتیى کەجەکە لە کۆتایى وتەکانیدا بانگەوازی بۆ گەنجانی کوردستان و هەموو گەلان بوو و وتی "لە کۆتایدا من بانگەوازێکى تایبەتم بۆ هەموو گەنجان هەیە، بۆ کچان و کوڕانى کوردستان و هەموو گەلان هەیە، بۆ ئەوەى ئەو سیاسەتەی فاشیزم تێکبشکێنن، یارییەکانى فاشیزم تێکبشکێنن، روو لە چیا ئازادەکانى کوردستان بکەن. شکۆ لێرەدایە، داهاتو لێرەدایە، ئازادیى لێرەدایە، ئیرادە لێرەدایە. گەریلای ئازادی ناوەندی هەموو ئەو پیرۆزیانەیە، کە ئێستا بەدیهاتوون و لە خۆیدا کۆیان دەکاتەوە، بەرخۆدانى گەورە دەکات و لە چوارچێوەى رێبەر ئاپۆدا ئەو تێکۆشانە بڵند دەکات. ئازادیى رێبەر ئاپۆش لە هەڵوێست و تێکۆشانی گەریلا و گەنجانی کوردستاندایە. لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت گەنجانمان روو لە ناو ریزەکانى گەریلای ئازادی بکەن".

ف.ق