سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆژنامه‌وانه ده‌ستگیركراوه‌كان برانه دادگه
ڕۆژنامه‌وان و سیاسه‌تمه‌دارانی باكووری كوردستان كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی‌دا له ڕۆژانی ڕابردوودا له شاری ئامه‌د ده‌ستگیر كرابوون، برانه دادگه.
ڕۆژنامه‌وان و سیاسه‌تمه‌دارانی باكووری كوردستان كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی‌دا له ڕۆژانی ڕابردوودا له شاری ئامه‌د ده‌ستگیر كرابوون، برانه دادگه.
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسیی به بڕیاری داواكاری گشتیی ئامه‌د، ڕۆژی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م\١٧ی ڕه‌زبه‌ر پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ٢٠٠ ماڵ و ١٢٠ كه‌س ده‌ستگیر كران كه ناویان له لیستێكی ١٥١ كه‌سیدا هه‌بوو بۆ پشكنینی ماڵه‌كانیان و ده‌ستگیركردنیان. له‌و ژماره‌یه ٢٣ كه‌س كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئامه‌د وته‌یان لێ وه‌رگیرا، ئازاد كران. له ٢٥ ده‌ستگیركراوی دیكه‌ش كه دوێنێ برانه دادگه به مه‌رجی پشكنینی دادی بڕیاری ئازادكردن بۆ ١٢ كه‌سیان ده‌ركرا. ١٣ كه‌سیش بڕیاری زیندانی كردنیان درا كه له ناویاندا ڕۆژنامه‌وان كیبریه ئه‌ڤره‌ن هه‌یه.
ئه‌مڕۆش نزیكه‌ی ٧٠ كه‌س ڕه‌وانه‌ی دادگه كران. ئه‌مانه ناوی به‌شێك له‌و ڕۆژنامه‌وان و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ن كه ئه‌مڕۆ له ئامه‌د براونه‌ته به‌رده‌م دادگه:
ڕۆژنامه‌وانان عه‌بدولڕه‌حمان گۆك، سه‌میحه ئالانكوش، له‌زگین ئاكده‌نیز، ئه‌سرا سۆلین دال، جیهان ئۆلمه‌ز، محه‌مه‌د ئاكدۆغان و بڵاوكه‌ره‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی «یه‌نی یاشام» ساڤاش ئاسلان. ئه‌ندامانی دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (كه‌جه‌ده) حه‌سه‌ن حوسێن ئه‌به‌م، محه‌مه‌د نووری ئۆزده‌میر، حوسێن كایا، عه‌دنان ئاكگول. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌میشه‌یی كه‌جه‌ده ڕووكه‌ن كلچ، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له ئامه‌د شه‌ریف چامچی، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ئیسلامی دیموكراتیك پڕۆفیسۆر نووره‌دین تورگای، خه‌باتكاری ڕاگه‌یاندنی هه‌ده‌په ڤه‌دات دا‌غ. چالاكانی ته‌ڤگه‌ری ژنانی ئازاد یوكسه‌ل باران، فیگه‌ن ئاراس و مهكیه ئۆرمانجی.»
s.m