سێ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپە لە ئەرکەکانیان دوورخرانەوە
ئاکەپە ئایشە مینا، بەرکەز کزل کاراباغ و مونیر ماویش ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی ناوچەی توشبای وانی هەدەپەی لە ئەرکەکانیان دوورخستەوە.
ئاکەپە ئایشە مینا، بەرکەز کزل کاراباغ و مونیر ماویش ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی ناوچەی توشبای وانی هەدەپەی لە ئەرکەکانیان دوورخستەوە.
پێشێلکاریەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لە بەرانبەر نوێنەرانی گەل لە باکووری کوردستان بەردەوامە و دەسەڵات ئایشە مینا، بەرکەز کزل کاراباغ و مونیر ماویش ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی ناوچەی توشبای وانی هەدەپەی لە ئەرکەکانیان دوورخستەوە.
ئایشە مینا لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئازاردا وەک هاوسەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردرابوو بەڵام ڕێگا بەوە نەدرا دەست بە ئەرکەکەی بکات.
بەهۆی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی و دوورخستنەوەی نوێنەرانی گەلەوە، لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکان لە ٣١ی ئازارەوە و تا ئێستا کە ١٩ کەس وەک ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپە لە توشبا هەڵبژردران، بە تەنها ١٢ ئەندام مابوونەوە. دواتر وەزارەتی ناوخۆ ٤ ئەندامی تریشی لە ئەرکەکانیان دوورخستەوە.
ف.ق