لەبارەی خراپی دۆخی ژنان لە کەرکوک کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرا
لە رۆژی جیهانی ژناندا، ژنانی چالاکوانی کەرکوک لەبارەی دۆخی خراپی ژنان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.
لە رۆژی جیهانی ژناندا، ژنانی چالاکوانی کەرکوک لەبارەی دۆخی خراپی ژنان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.
لە کەرکوک ئەمرۆ ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنان رێکخراوە مەدەنیەکانی بواری ژنان کونگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا کە لە کۆنگرەکە باسیان لە خراپی دۆخی ژنانی شارەکە کرد و هەروەها چەند داواکاریەکیان ڕاگەیاند بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی لە نێوان هەردوو ڕەگەزدا.
بەیاننامەی رێکخراوە مەدەنیەکانی کاروباری ژنان لە لایەن هانا شکور خوێندرایەوە کە تیدا هاتبوو: "٨ی مارس ئەمساڵ لە کاتێکدایە وڵاتەکەمان لە بارودۆخێکی نەگونجاودایە بۆ گۆرانکاری و چاکسازی لە پێناو دادپەروەری کۆمەڵایەتی ویەکسانی و ژیانێکی سەربەرزانە، ڕاپەڕین دەنگێکی گەورە و بەرزی ناڕەزایەتی گەل بوو بەرووی هەموو هیز و لایەنە سیاسیەکان کە بەشداربوون لە بەریوەبردن و ئیدارەیەکی شکستخواردووی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاری کە بەردەوام وڵاتیان بە پشک و پشکاری و ئیدارەیەکی پڕ گەندەڵ و دەرکەوتنی گروپی چەکداری نایاسایی و ناحکومی بەڕێوەدەبرد کە ئەمەش بووە هۆی دواکەوتوویی (ماف و ئازادی و خزمەتگوزاری و تەندروستی و ژیانی گەلەکەمان)."
هەروەها هانا شکور ووتی: "هەر لەم بارودۆخەدا ژنان ئەرکێکی قورسیان گرتووەتە ئەستۆ ئەویش گرنگی و کاریگەریان هەبوو لەناڕەزایەتی وخۆپێشاندانەکاندا داوای باشکردنی باری کۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی و ئیدارییان دەکرد کە لە ژینگەیەکی ئارام و ئاساییدا و هەستکردن بە بەرپرسیاریتی کۆمەڵایەتی و نشتیمانی و دوور بێت لە توندو تیژی و نائارامی و پارێزگاری لە مافەکانمان بکەرێ بەو شێوەی لە دەستووردا هاتووە."
لە کۆتایدا هانا شکور بەناوی رێکخراوە مەدەنیەکانی کاروباری ژنان داواکاریی ئەو رێکخرانەی خوێندەوە کە تیدا هاتبوو:
یەکەم/ کارکردن لە سەر دامەزراندنی ئەنجومەنی ژنانی لێهاتوو کە دەزگایەکی یەکگرتوو و سەربەخۆ بێت بۆ هەستانەوە و کاریگەرکردنی ژنان.
دووەم/ پەلە کردن لە یاسای هەستانەوە و توندوتیژی دژی ژنان.
سێیەم/ کردنەوەی خولی تایبەت بە ژنان وەکو پۆلیس و ئەفسەر و لێکۆلەر.
چوارەم/ دابینکردنی شوێنی تایبەت بەژنانی هەڵهاتوو لە توندوتیژی.
پێنجەم/ دانانی پڵان و رووبەرووبوونەوەی هۆکارەکانی خۆکوشتنی ژنان.
شەشەم/ باشکردنی ژیانی ژنان لە رێگەی پێدانی سلفەی قەرز.
حەوتەم/ کارکردن بۆ جێبەجێ کردنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ژمارە(١٣٢٥)تایبەت بە ژنان.
ف.ق