لە ناوچەى دارا هێنێ لە پارێزگاى چەولیگ ناوچە دارستانییەکانى سنووری گوندەکانى سیڤان، دۆگانلی و سوڤەرەن، کە لەلایەن دەوڵەتى تورکیاوە کراون بە "ناوچەى ئەمنیى تایبەت"، ماوەی ٣ رۆژە ئاگری تێبەردراوە و دارستان و لەوەڕگە و باخ و رەزی ئەو سنوورە تاوەکو ئێستا دەسوتێت.
بەپێى ئەو زانیارییانەى بە دەستمان گەیشتوون، بنکەى سەربازیى جەندرمەکانی دەوڵەتى تورکیا لە گیوزلە دەرە و بنکەى سەربازیى جەندرمە لە سوڤەرەن، ئاگریان لە دارستان و لەوەڕگەکانى دەورووبەرى خۆیان بەرداوە و ئەو ئاگرە تەشەنەى سەندووە و بە سنوورەکەدا بڵابووەتەوە.
ئاگرەکە سەرەتا سنوورێکى کەمى گرتبوویەوە، بەڵام لەبەر ئەوەى هەوڵ نەدرا ئاگرەکە بکوژێندرێتەوە، ئاگرەکە زیاتر بڵاوبوویەوە.
لەبەر ئەوەش سنوورەکە بە رووی هاووڵاتییاندا قەدەغەکراوە، رێگا نادەن هاووڵاتییان و دانیشتوانى ئەو گوندانەش بڕۆن ئاگرەکە بکوژێنەوە.
ئەو ئاگرەى جەندرمەکانى تورکیا لە دوێنێیەوە نزیکى سنوورى ناو گوندەکان بووەتەوە و سەربارى رێگریى جەندرمەکان، هاووڵاتیان هەوڵ دەدەن رێگا لە ئاگرەکە بگرن.
ماوەى ٣ رۆژە جەندرمە و سەربازانى تورکیا رێگا بە هاووڵاتییانی چەولیگ نادەن بڕۆنە ئەو سنوورە و ئاگرەکە بکوژێننەوە.
ر.م