سەربازانی تورک ئاگریان بەردایە دارستانەکانی چیای جودی

سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر بە دەستڕێژی گولـلە و تەقەکردن بە گولـلەى ئاگرین لە ناوچەى کالەکۆلی لە چیای جودی ئاگریان بەردایە دارستانەکانی ئەو چیایە.

سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقە و دەستڕێژی گولـلەى ئاگرین ئاگریان بەردایە دارستانەکانی چیای جودی لە ناوچەى شرنەخ و بەو هۆیەوە چەندین شوێنی ئەو دارستانانە سوتا و ئاگرەکە بە درێژایی رۆژ بەردەوام بوو. لە شەویشدا ئاگرەکە جارێکیتر تەشەنەى زیاتری سەندەوە، چونکە سوپای داگیرکەرەکەى تورک ٣ گولـلەى تری نا بە پوش و پاوەنەکانی ناوچەى کالەکۆلەکی و بەو هۆیەوە ئاگرەکە دووبارە بە دارستانەکاندا بڵاوبوویەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە خۆجێییەکان، دوای تەقاندنی ٣ گولـلەی ئاگرین لەلایەن سەربازانی بنکەى سەربازیی قورسەکێچای سوپای تورکەوە بۆ ناوچەى کالەکۆلەک، ئاگرێکی تری گەورەتر بەربوویە دارستانەکانی ناوچەى نەوا قێرا.

ئەو ئاگرەشی لە نیوەڕۆدا لە ناوچەکانی سپیندارۆک، نێڤاڤا، گوندێکی رەمۆ دەستپیپێکردبوو، دوای ماوەیەک خۆی کوژابوویەوە، بەڵام ئاگرێکی تر لە سنووری گوندی بەناڤای شارۆچکەى گوندکێ مەلێ لە شرنەخ بەردرایە دارستانەکانی چیای جودی و بەهۆی ئەوەى لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە رێگا بە کوژاندنەوەى ئاگرەکە نادرێت، ئاگرەکە تاوەکو دەچێت بە ناوچەیەکى بەرفراواندا بڵاودەبێتەوە.  

هەر دوێنێ سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر ئاگریان بەردایە دراستانەکانی چیای باگۆک.

ژ.ت