سەربازانی تورکیا، لەباکووری کوردستان ٤ هاوڵاتیان کوشت
سوپای داگیرکەری تورکیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە گوندێکی سەربە ئەرزرۆمی باکوری کوردستان و چوار هاوڵاتییان کوشت و هەشتی دیکەیان دەستگیرکرد.
سوپای داگیرکەری تورکیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە گوندێکی سەربە ئەرزرۆمی باکوری کوردستان و چوار هاوڵاتییان کوشت و هەشتی دیکەیان دەستگیرکرد.
دوێنێ سوپای داگیرکەری تورکیا هەڵیکوتایە سەر گوندی ڕەشای سەبریی سەر بە ئەرزرۆم و بەو بەهانەیەی گەریلای هەپەگەی لێیە ماڵەکانی سووتاند، لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا.
بەوەشەوە هێزەکانی سوپای تورکییا دەستیان هەڵ نەگرت و بەردەوامییاندا بە هێرشکردنە سەر ماڵی هاوڵاتیان لەو گوندە و تەلەفۆنی گوندەکەیان بڕی.
هەروەها هەشت هاوڵاتیی دیکەی ئەو گوندەشیان دەستگیرکرد.