سەربازێکى تورکیا لە شرنەخ کوژرا

میدیاکانى تورکیا بڵاویانکردەوە بەهۆى تەقینەوەیەکەوە سەربازێکى تورکیا لە شرنەخ کوژراوە.

میدیاکانى تورکیا بڵاویانکردەوە بەهۆى تەقینەوەیەکەوە سەربازێکى تورکیا لە شرنەخ کوژراوە.

ئۆپراسیۆنى سوپاى تورکیا لە دەورووبەرى شرنەخ درێژەى هەیە.

بەپێى میدیاکانى تورکیا، سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ لە ناوچەی "سۆرو تەپە" لە پارێزگاى شرنەخ تەقینەوەیەک روویداوە و بەو هۆیەوە سەربازێک کوژراوە.

تاوەکو ئێستا هەپەگە لەسەر ئەو ڕووداوە راگەیاندراوى بڵاونەکردووەتەوە.