سەردانی کازمی بۆ باشوور و ژمارەیەک پەیامی سەرنجڕاکێش

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری نوێی عێراق سەردانی باشووری کوردستانی کرد. لە سەردانەکەیدا پەیامێکی ئاڕاستەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری عێراق هەفتەی ڕابردوو سەردانێکی دوو ڕۆژی بۆ باشووری کوردستان ئەنجامدا. لە سەردانێک زیاتر، لە کاتی سەردانەکەدا ئەو پەیامەی کە ڕایگەیاند زیاتر سەرنجی ڕاکێشا. سەردانی کازمی دوای ئەوەهات کە ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی بەغدای کردبوو و نێچێرڤان بارزانیش سەردانی تورکیای کردبوو کە نێچیرڤان بارزانی هەوڵ دەدات لە قسەکانیدا ڕەوایەتی بە داگیرکەری دەوڵەتی تورک بدات. بۆ داگیرکاری وشەی سیاسی و لێدوانی جیاواز دەدۆزێتەوە، بەم شێوەیە وەک نوێنەری تورک لە باشووری کوردستان دەجووڵێتەوە.

قسەکان و چوونی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا، لەناو پارتە سیاسیەکان، ڕێکخستنەکان، ڕۆشنبیران، نووسەران، ئەکادیمیەکان و ڕۆژنامەنووسانی باشوور مشتومڕی زۆری لێکەوتەوە. هاوبەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی باشووری کوردستان (یەنەکە، گۆڕان و پارتەکانی تر) ڕایانگەیاند کە ئەوان ئاگاداری بانگهێشتنی بارزانی نین، ئەوان پەیوەندیان بەو سەردانەوە نییە و لەمبارەیەوە پێویستە پەدەکە زانیاری بڵاوبکاتەوە. ڕۆژنامەنووسان، نووسەران، ڕۆشنبیران و ئەکادیمیەکان ڕایانگەیاند کە لەم سەردانەدا مامەڵەیان لەسەر پەکەکە کردووە، پلانەکانی فەڕەنسایان لەبارەی عێراق بە ئەردۆغان گەیاندووە و ئەردۆغان لە رێگەی بانگهێشتردنی نێچیرڤان بارزانی دەیەوێت بە فەڕەنسا بڵێت کە کوردەکانی باشووری کوردستان 'لەگەڵ ئەودان'. لەبارەی بانگهێشتکردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیاش ڕۆژنامەنووسان زۆر بابەتیان نووسی.

پەیام ئاڕاستەی تورکیا کرا

سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ باشووری کوردستان، لە کاتێکدابوو کە قسە و باس لەبارەی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و پەدەکە زیاد بووە، خاوەن پەیامی جددین. یەکێک لەو پەیامانەش ئەوەیە کە لەدژی پەیامی ئەردۆغان کە بە سەردانی نێچیرڤان بارزانی دەیەوێت بڵێت 'کوردانی باشوور لەگەڵ مندان'، بڵێت، ئەم هەرێمە پارچەیەکە لە خاکی عێراق، کوردانی باشوور بەرلە تورکیا پارچەیەکن لە عێراق و سەر بە عێراقن. لەدژی ئەو پەیامە کازمی لە شار، گوند و ئەو هەرێمانەی کە سەردانی کرد، هەندێک پەیامی دا. دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە رێگەی نێچیرڤان بارزانیەوە، زاخۆ، دهۆک و هەولێر و بە تایبەت هەموو دەڤەرەکانی سەر بە پەدەکە وابەستەی خۆی دەبینێت. لە ڕێگەی پەیوەندیەکانیەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەدەکە ئەو شتە دەکات. کازمی سەردانی زاخۆ، دهۆک و گوندەکانی ئەو هەرێمانەی کرد کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بۆردومان کرابوون. کازمی بووە یەکەم سەرۆک وەزیری عێراق کە سەردانی زاخۆ دەکات. کازمی بە سەردانی ئەو گوندانەی کە بۆردومان کرابوو، لە زاخۆ، دهۆک و دەوروبەریان ئەو پەیامەی دا کە ئەو ناوچانە پارچەیەکن لە سیستمی فیدڕالی عێراق و تورکیا هیچ مافێکی لەم خاکەدا نییە. هەروەها ئەو پەیامەیدا کە جێگیرکردنی هێزی داگیرکەری تورک لەم هەرێمانەدا نایاساییە، هێزە داگیرکەرەکانی تورک لەم هەرێمە نایاسایین و ئەوانەی ڕێگاش بەمە دەدەن تاوانبارن. دەوڵەتی داگیرکەری تورکیش لەکاتی سەردانی کازمی بۆ دهۆک و زاخۆ هەندێک هەرێمی دهۆکی بۆردومان کرد و بەم شێوەیە پەیامیدا.

کازمی وەک سەرۆک وەزیرەکانی تری عێراق بەتەنها سەردانی هەولێری نەکرد و بە تەنها لە هەولێر لەگەڵ رێکخستنەکان و پارتەکان لە باشوور کۆبوونەوەی نەکرد و بەو شێوەیە نەگەڕایەوە. دوای سەردانی هەولێر، دهۆک و زاخۆ، سەردانی سلێمانی و هەلەبجە و دەروازە سنوریەکانی کرد. کازمی لە هەولێر بەتەنها لەگەڵ پەدەکە و بەرێوەبەرەکانی کۆبووە.

لە سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی یەنەکە، گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی، یەکگرتووی ئیسلامی و پارتەکانی تر کۆبووە. کازمی لە چاوپێکەوتنەکانیدا لە هەولێر، دهۆک، زاخۆ، سلێمانی، هەلەبجە و دەوروبەریان باسی لە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک، کێشە سیاسیەکان و ئابۆری هەرێم کرد. لە چاوپێکەوتنەکانی سلێمانیدا بە گشتی باسی لە سیستمی نا ناوەندی کرد کە یەنەکە، بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی خستیانە ڕۆژەڤەوە.

سەردانی کازمی و ئەو پەیامانەی کە لە کاتی سەردانەکەیدا ئاڕاستەی کرد تا ئێستاش قسەی لەسەر دەکرێت. ماوەیەک بەر لە ئێستا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە ' پێویستە تورکیا، عێراق و پەدەکە پێکەوە لە شەنگال چارەسەریەک بدۆزنەوە' و بەم شێوەیە پلانێکی خستە ڕۆژەوەوە. دەوترێت ئەم پلانە دوای ئەوەی کە فەڕەنسا دەستی بە جوولە کرد و عێراق هەڵوێستی خۆی لەدژی داگیرکەری توند کردەوە، هەڵوەشێنراوەتەوە. پسپۆران دەڵێن، بەرلەوەی فەرماندەکانی سوپای عێراق لە کەلاشین لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بکوژرێن، بەرلەوەی فەڕەنسا پشتگیری لە عێراق بکات، دەرفەت هەبوو کە ئەم پلانە جێبەجێ بکرێت، بەلام لەگەڵ ئەم رووداوانە ئەو دەرفەتە لەناوچوو.

ف.ق