سەردانەکەى نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا مشتومڕی لێکەوتەوە

سەردانەکەى نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەنقەرە هەم لە باشووری کوردستان و هەم لە عێراق مشتومڕی لێکەوتەوە. سەردانەکە لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی دەوەتی تورک بێ پسانەوە بەردەوامن، ئەوەش ناڕەزایەتیی سیاسەتمداران و رۆشنبیرانی لێکەوتەوە.

بەبێ ئەوەى بەرنامەیەکى پلان بۆ دانرای پێشوەختە هەبێت، دوێنێ شاندێک بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتبوون لە، نێچیرڤان بارزانی، فەوزی هەریری، کەریم شەنگالی، سەفین دزەیی و فەلاح مستەفا رۆیشتن بۆ سەردانی ئەنقەرە. چاوپێکەوتنی شاندەکە لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەى تورک و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک مشتومڕی لە باشووری کوردستان و عێراق لێکەوتەوە.

سەردانی نێچیرڤان بارزانی و شاندەکەی بۆ تورکیا لە پەرلەمانی عێراقەوە ناڕەزایەتی بەرامبەر دەربڕا. هەندێک لە پەرلەمانتارە شیعەکان رایانگەیاند، نێچیرڤان بارزانی دوای سەردانەکەى بۆ بەغدا و کۆبوونەوەى لەگەڵ ئیمانوئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا و بەرپرسانی بەغدا بۆ گواستنەوەى زانیارییەکانی ناو ئەو کۆبوونەوانە رۆیشتووە بۆ ئەنقەرە و راشیگەیاندووە، ئەوەش بەپێی دەستووری عێراق تاوانە.

پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی عێراق بەشێک بوون لەو ناڕەزایەتییە و رایانگەیاند، لە کاتێکدا بەبێ پسانەوە هێرش بۆ سەر باشووری کوردستان بەردەوامیی هەیە، لە کاتێکدا هاووڵاتییانی مدەنی دەکرێنە ئامانج، سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا روویدا، بۆیە ئەو سەردانە دەکەنە رۆژەڤی پەرلەمانی عێراق.

ئەندامانی شاندەکە کەسانی نزیک لە پەدەکە بوون!

هەر چەند تاوەکو ئێستا گۆڕان، یەنەکە، کۆمەڵی ئیسلامی، یەکگرتووی ئیسلامی و حیزبەکانی تری لە دەزگای فەرمییەکان و راگەیاندنەکانیانەوە ناڕەزایەتیاین لەبارەى سەردانەکەوە ناڕەزایەتییان نیشان نەداوە، بەڵام پەرلەمانتارانی ئەو حیزبانە و کەسانی خاوەن بۆچوونی گرنگ لە تۆڕی دیجیتاڵدا ناڕەزایەتیی خۆیان نیشان داوە. یەکێک لە بابەتەکان کە بووە هۆی ناڕەزایەتی، ئەوە بوو کە سەرباری ئەوەى جێگرانی سەرۆکی هەرێم لە بزووتنەوەى گۆڕان و یەکێتی پێکدێن، بەڵام هیچیان لە شاندەکەدا نەبوون. جگە لە بەشداری نەکردنی جێگرانی سەرۆکی هەرێم لە یەکێتی و گۆڕان لە شاندەکەدا، ئەوە روون بوویەوە، کە لە سەردان و چاوپێکەوتنەکەدا لەبارەى هێرشکردنە سەر پەکەکە و لەو چوارچێوەیەدا لە نێوان نێچیرڤان بارزانی و تورکیادا هەبووە و ئەوەش نیگەرانیی تری لێکەوتووەتەوە.

پەرلەمانتارانی عێراق ناڕەزایەتییان نیشان دا

سەردانی نێچیرڤان بارزانی و شاندەکەى لە پەرلەمانی عێراق ناڕەزایەتی لێکەوتەوە. هەندێک لە پەرلەمانتارە شیعەکان رایانگەیاند، نێچیرڤان بارزانی دوای سەردانەکەى بۆ بەغدا و کۆبوونەوەى لەگەڵ ئیمانوئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا و بەرپرسانی بەغدا بۆ گواستنەوەى زانیارییەکانی ناو ئەو کۆبوونەوانە رۆیشتووە بۆ ئەنقەرە و راشیگەیاندبووە، ئەوەش بەپێی دەستووری عێراق تاوانە.

هەروەها نێچیرڤان بارزانی ئەو کەسانى لەگەڵ خۆی لە شاندەکەدا بردبوونی هەموویان پەدەکەن بوون و پەدەکە شاندەکەى لە کەسانی نزیک لە خۆی دروستکردبوو. یەکێکی تر لە ناکۆکییەکان ئەوەیە، کەسانی نزیک لە مەسعود بارزانی و کەسانی نزیک لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتى هەرێمی کوردستان لە شاندەکەدا نین و ئەوەش دەرخەری ناکۆکیی ناوخۆییە.

 چاوەڕێ دەکرێت لایەنەکانی تری پەدەکە، مەسعود بارانی و مەسرور بارزانیی کوڕی لە رۆژانی داهاتوودا بە پاساوێکى تر سەردانی تورکیا بکەن. شارەزاییان سیاسی لەو بڕوایەدان، کە ئەردۆغان دەیەوێت سوود لەو  ناکۆکییە ناخۆییەى بنەماڵەى بارزانی وەربگرێت.

'تورکیا رۆژانە هاووڵاتییان دەکاتە ئامانج، سەردانەکە بێڕێزییە'

هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند، دەوڵەتی تورک هەموو رۆژێک هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدات و هاووڵاتییانی مەدەنی دەکوژێت. راشیگەیاند، بەو سەردانە کار بۆ شاردنەوەى ئەو ھێرشانە دەکرێت.

هۆشیار عەبدوڵا رایگەیاند "تورکیا رۆژانە هاوڵاتیانی کوردستان دەکاتە ئامانج نێچیرڤان بارزانیش نانی بەیانی لەگەڵ چاوشئۆغلۆ و نیوەرۆ لەگەڵ ئەردۆگان دەخوات وەک ئەوەی هیچ روی نەدابێت ئەمەش گەورەترین ئیهانەی هەستی گەل بەتایبەت خاوەنی قوربانیەکانە".

هەروەها سەرکەوت شەمسەدین پەرلەمانتاری عێراق ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەو سەردانە نیشان دا و رایگەیاند، ئەو بابەتە دەباتە پەرلەمانی عێراق و پرسیاری ئەوە بکەن، کە ئامانجی ئەو سەردانە چی بووە و بۆ چ ئامانجێک بووە.

ژ.ت