سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەولێرە و سەردانی گوندە بۆردومانکراوەکانیش دەکات

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی گوندە بۆردومانکراوەکانی ئامێدی دەکات.

لە کاتێکدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هێرشەکانی بەردەوامە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێری کرد.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆیشت بۆ پێشوازی لە کازمی و بەپێی راگەیاندراوی حکومەتی فیدراڵی هەرێمی کوردستان، وەزیرەکانی دەرەوە، پاراستن، نەوت، کۆچ و کۆچبەران و بەرپرسانی تر لە ناو شاندەکەى کازمیدان.

کازمی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران کۆ دەبێتەوە. کازمی دوای ئەوەش دەڕوات بۆ سنووری ئیبراهیم خەلیل.

هەروەها بەپێی زانیارییەکان، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی کامپێکی ئاوارە ئێزدییەکانیش دەکات و سەردانی ئەو گوندانەى ئامێدیش دەکات، کە دەوڵەتى تورک بۆردومانی کردوون.

دوای ئەوەى نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی فیدراڵی کوردستان رۆیشت بۆ سەردانی ئەنقەرە، ئەم سەردانەى کازمی بۆ هەرێم روویدا.

لەبارەى ناوەرۆکی چاوپێکەوتنەکان زانیارییەکى روون لە بەردەستدا نین، بەڵام لە کاتی سەردانەکەى کازمی دا هێرش و بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورک هەر بەردەوام بوون.

ژ.ت