ئەحمەد مسمار وتەبێژی سوپای نیشتیمانی لیبیا دوێنی لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا دەستگیرکردنی چەتەیکی بەناوی "شاکر فەرمان ساڵح" ڕاگەیاند، کە خەڵکی ناوچەی دربەسپیی ڕۆژئاوای کوردستانە و لە شاری هەولێر لەلایەن هێزی پارتی و سوپای تورکیا راهێنانی سەربازیی پێکراوە و دواتر چوە بۆ تورکیا لەویشەوە وەک چەتەیکی تورکیا ڕەوانەی لیبیا کراوە بۆ شەرکردن لە دژی سوپای نیشتمانیی لیبیا.
هاوکات ئەحمەد مسمار ڕاشیگەیاند: ئەو چەتەیە دانی بەوەدانەوە، کە بۆ کوشتنی سەرکردەکانی کورد بە تایبەتی فەرماندەکانی پەکەکە، یەپەگە و یەپەژە لە لایەن تورکیاوە پەروردە کراوە.
"حکومەت بۆ بەرژەندیی شەخی و حزبی بەکار هێنراوە"
لەوبارەیە کاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی هەرێم بە ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) ڕاگەیاند: ئەم کارەی کە کراوە بەکارهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەرژەوندیی شەخسی و حزبی، ئەو هێزە لە دەرەوەی ڕینمایی حکومەت و پەرلەمانی هەرێم ڕۆێشتوە، بە تەواوەتی پێچەوانەی یاسایە، چونکە تەنها پەرلەمان دەتوانێت هێز ئاڕاستەی دەرەوە بکات، هەر هێزێک بنێردرێتە دەرەوە پەرلەمان لێ ئاگادار نەبێت نایاساییە.
کاروان گەزنەیی وتیشی، "سەرۆکی حکومەت بەرپرسیارە لەو کارە نایاساییە گەورەیە و دەبێت سەرۆکی حکومەت بە زووترین کات لەوبایەوە روونکردنەوە بدات لەسەر سوکایەتیکردن بە ناوی پێشمەرگە و ھێزە وڵاتپارێزەکانمان."
ئەو ئەندام پەرلەمانەی یەکێتی ڕاشیگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نایاسایی ئەم کارەی کردووە و ئەمە بەکارھێنانی ناوبانگی کوردە لە پێناو دوژمنانی کورد، بۆیە ئێمە بە تەواوەتی دژی ناردنی ئەو هێزیەن و داوا دەکەین حکومەت بە زوترین کات ڕوونکردنەوە بدات.
ژ.ت
****