سەرۆکی گشتی کەکەپە دەستگیرکرا

سینان چیفتیورەکسەرۆکی گشتی پارتی کۆمونیستی کوردستان (کەکەپە-KKP) دەستگیرکرا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی ئاکەپە بە سەر ماڵی سینان چیفتیورەکسەرۆکی گشتی پارتی کۆمونیستی کوردستان (کەکەپە-KKP)

دادا و دەستگیریان کرد. چیفتیورەک بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد برا.

ڕاگەیەندرا سینان چیفتیورەک سەرۆکی گشتی پارتی کۆمونیستی کوردستان (کەکەپە-KKP) بە هۆی بڵاوکردنەوەی وێنە و ناڕەزایی بەرامبەر هێرشەکانی دەولەتی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستگیرکراوە.

پارتی کۆمونیستی کوردستان (کەکەپە-KKP) لە توێتێکدا ڕایگەیاند سەرۆکەکەیان ئەمڕۆ کاتژمێر ٥ی سەرکەبەیانی لە لایەن پۆلیسی ئاکەپەوە دەستگیرکراوە.

ف.ق