سەلام عەلی: پارتی تۆڵە لەیەکێتی دەکاتەوە

سەلام عەلی چاودیری سیاسی ئەوەی خستەڕوو، پارتی دیموکراتی کوردستان بە سیاسەتی کاردانەوە کاردەکات، تۆلەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە یەکێتی دەکاتەوە.

سەلام علی چاودێری سیاسی دەربارەی دوایین ئاڵۆزیە سیاسیەکانی نێوان یەكێتی نێشتیمانی کوردستان(یەنەکە) و پارتی دێموکراتی کوردستان (پەدەکە) و کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمـی کوردستان بەبی یەكێتی وهەڵویستی حکومەت دەربارەی خەڵكی ڕاپەڕیوی شیلادزی بۆ ئاژانسی ‌هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

سەلام عەلی چاودێری سیاسی لەسەرەتای قسەکانیدا دەربارەی هەنگاوەکانی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت بەبێ یەکێتی نێشتیمانی کوردستان وتی:" سەرچاوەی ئەو بریارەی پارتی دەگەرێتەوە بۆ سەرەتای هەڵبژاردەناکان کە لاینە سیاسیەکانی بێ هەڵوێست بوون لەبەرامبەر ساختەکارییەکانی کە پارتی لە هەڵبژاردنەکان، پارتێش بینی ‌هێچ ڕیگرێک نیە بۆیە سیاسەتە چەوتەی خۆێ پەرە پێدا".

"پارتی تۆڵە لە یەکێتی دەکاتەوە"

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا: سیاسەتی پارتی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق و

ململانێەکان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەوە دەستیپێكرد، لەوکاتەوە پارتی بۆ تۆڵەکردنەوە لە یەکێتی بە سیاسەتی کاردانەوە مامەڵەدەکات ، بۆ ئەوەی پیش لە سیاسەتی کاردانەوەی پارتی بگیردرێت دەبی هێزە سیاسیەکان یەکێتی نێوانی خۆیان دروست بکەن، وا باشترە بزوتنەوەی گۆرانیش بێتەوە ناوئەوهێزە سیاسیانە، ئەگەرئەوە نەکرێت پارتیش بەم شێوەیە ناتوانی بگاتە ئەنجامێک ناتوانی دەسەڵات خۆێ لە ناوچەی سەوز بچەسپێنێت بەڵکو کوردستان بەرەو دابەش بوون دەبات بۆدوو هەرێم.

لە درێژەی قسەکانی تیشکی خستەسەرئەوەی کە هێزە سیاسیەکانی هەرێم ئەوەندەی شەرلەسەر دەسەڵات، کورسی، پارەو و داهات دەکەن ئەوندە شەرلەسەرپرسی نێشتیمانی نەتەوەی دێموکراسی ناکەن، بۆیە ئەگەر ئەم كێشە و ململانیە بەردەوام بێت ئەوە چارە نوسی هێچ هێزێکی سیاسی باش نابێت.

هەروەها دەربارەی بەردەوام بوونی ئەوئاڵۆزەیانە و زیانەکانی ئەوسیاستە بۆناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم سەلام عەلی وتی: هێزە سیاسیەکان لەبەربەرژەوندی پلەوپۆست خەڵکی بەش مەینەتی کەرکووک وناوچەی مادەی ١٤٠ی لە بن سیاسەتی تەعریب بەرێوەبەری سەربازی هیشتۆتەوە، بەرژەوندەیاکانیان ڕیگا نادات کە پارێزگارێکی نوێ بۆ کەرکووک هەڵبژێرن و ئەنجوومەنی پارێزگارجارێکیتر کاربکەنەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە پارتی نایەوێت مادەی ١٤٠ چارەسەربێت وناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم ئارام بێتەوە وبەگەڕیتەوە سەرکوردساتان،  ئەوەشی گەراندەوە بۆ دووهۆکار.

 یەکەم:" لە بەر ئەوەی پارتی ئەجندای دەوڵەتانی هەرێمی وەک تورکیا جێبەجێ دەکات، تورکیاش کەرکووک و تەلعەفەرو ئەوناوچانە بە خاکی خؤی دەزانی".

دووم: " بەرژەوندی پارتی تێدا نیە ئەوناوچانە بگەرێنەوە سەرهەرێم پارتی لەبەرئەوەی کە ئەو ڕوو بدات پارتی ناتوانی وەک ئیستا بە ٤٥ کورسیەوە بە کەیفی خۆی بڕیاربدات".

ناو براو تێشکی خستە سەرئەوهەلومەرجە نوێیەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتۆتە ئاراوە ودەرفەتێکە بۆئەوەی کورد مافەکانی خۆێ بە دەست بێنیت و دووژمنانی کورد گەمارۆدراون، هەروەها وتی: دەبی کورد لە ئیستادا زیاتر بیربکاتەوە یەک بگرێت وهێزێکی تۆکمە هاوبەش دروست بەکەن لە ڕووی سیاسی، دیپلۆماسی، سەربازی و ئابورییەوە.

پارچە بوون، ڕێگا خۆشەدەکات بۆداگیرکەران

ئەو چاودیرە سیاسە نیگەرانە لەوەی کە ‌هیزە سیاسیەکان یەک ناگرن بە پەرتەوازی کاردەکەن وتی: بەداخەوە هێزە سیاسیەکانی ئەوهەستیارەیە نابین بەڵکو بەدوای بەرژەندی تەسکی حیزبی خۆیان کەوتوون، ئەوەش ڕیگا خۆشدەکات بۆئەوەی دەوڵەتە داگیرکەرکان زیاتر دەست تێوەردان بکەن لە کوردستان و داگیرکەریەکانایان فراوانتربکەن.

سەلام عەلی لە درێژەی قسەکانی وشیاری ئەوە دەدات: کە هێزە سیاسیەکان بەم شێوەیە سیاسەتە چەوتەکانیان بەردەوام بکەن و بەخۆێاندا نە چنەوە ئەوە ئەگەری زۆری هەیە کە دوو ئیداری دروست بێت، ئالۆزەیەکان زۆرتردەبەن وداگیرکەرکانی کوردستانێش ئەوەیان پێخۆشە، بەتایبەتی تورکیا، هەروەها وتیشی:"ئێمە ڕۆژانە ئەردۆغان دەبێن کە چۆن لە دژی گەلی کورد قسە دەکات و نەکۆلێ لە کوردستان دەکات".

"گەل تۆمتبار دەکات، پۆزش بۆ داگیرکەران دە‌ێنیتەوە"

لە کۆتای قسەکانی باسی ڕوداوەکانی ٢٦ مانگی یەکی ئەم ساڵی کرد، کە خەڵکی شیلادزی لە دژی داگیرکاریی دەوكەتی تورکیا سەرهەلدانیان کرد و ڕووبەرووی ئەو دەوڵەتەداگیرکەرە بوونەوە و وتی: بە داخەوە دەربارەی ڕاپەرێنی خەڵکی شیلادزێ سەرۆکی حکومەتی هەرێمـی کوردستان گەلەکەی خۆی تۆمەتباردەکات داوای لێبوردن لە دەوڵەتی تورکی داگیرکەردەکات.هەتاکو هێزە سیاسیەکان بەم شیوە پاشکۆ وگرێدراوی هێزە داگیرکەرەکان بن ئێـمە ئارامی بە ناوچەکەوە نابێنین، بۆیە باشتروایە کۆمەڵانی خڵکی کوردستان دەربارەی ئەم بابەتە وشیاربن و چیترئەم سیاستە چەوتانە قەبووڵ نەکەن."

ک-ش