شارەوانی جزیر دەستی بەسەرداگیرا
شارەوانی هەدەپەی جزیر لە لایەن ئاکەپەوە دەستیپەسەرداگیرا و قەیوم لە شارەوانیەکە دامەزرێنرا.
شارەوانی هەدەپەی جزیر لە لایەن ئاکەپەوە دەستیپەسەرداگیرا و قەیوم لە شارەوانیەکە دامەزرێنرا.
لە شارەوانی ناوچەی جزیری شرنەخ قەیوم دامەزرێنرا. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیس بۆ دامەزراندنی قەیوم ئاگادارکردنەوەیان بۆ محەمەد زیرینگ هاوسەرۆکی شارەوانی جزیر برد.
کۆمەڵێک پۆلیس گۆڕەپانی ئۆتۆموبیلەکانی شارەوانیان گەماڕۆدا و ڕێگەیان نەدا ئۆتۆمۆبیڵی خوڵ و خاشاک کار بکەن. هیزەکانی پۆلیس داوایان کرد ئۆتۆموبیلەکانی دەرەوەش بگەرێنرێنەوە بۆ ناو شارەوانیەکە.
محەمەد زیرینگ لەبەرئەوەی لە ماڵەوە بووە، ئاگادارکردنەوەکەیان داوەتە موختاری ناوچەکە.
هێزەکانی پۆلیسی ئاکەپە هەموو رێگاکانی شارەوانیان داخستووە.
ف.ق