شاندی هه‌ده‌په كه له په‌روین بووڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، فاتمه بۆگا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوه‌ندیی هه‌ده‌په، فه‌له‌كناس ئووجا، عوسمان بایده‌میر، دیله‌ك ئۆجالان، ئیمام تاشچیئه‌ر و به‌دران ئۆزتورك په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په پێكدێت، سه‌ردانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیان كرد له شاری سلێمانی.
شانده‌كه‌ی هه‌ده‌په له لایه‌ن محه‌مه‌د عه‌بدوڵا هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و تارا حوسێن، بێریڤان محه‌مه‌د، عه‌بدولوه‌هاب ئه‌حمه‌د و حاجی ئازاد به‌رپرسانی پارته‌كه پێشوازییان لێ كرا.
له دوای كاتژمێرێك كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو لا، له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌دران ئۆزتورك په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یانی ڕوون كرده‌وه و وتی: به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌سیاسییه‌كان ده‌رباره‌ی سازكردنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ردانی باشووری كوردستانیان كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: له كاتێكدا كه هێرشی سه‌خت له‌سه‌ر باكوور، باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان هه‌یه، ئه‌م دیدارانه گرنگی زۆریان هه‌یه بۆ كوردان. وتیشی: ئه‌و داگیركارییه‌ی له كه‌ركووك ده‌ستی پێكرد، له عه‌فرین به‌رده‌وامه. ئێستاش له دژی باشوور هێرشی داگیركاری هه‌یه، له‌پێناو شكاندنی پیلانگێڕیی شه‌ڕ پێویسته به‌په‌له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ساز بكرێت.
شاندی هه‌ده‌په له سه‌ردانیان بۆ شاری سلێمانی، له‌گه‌ڵ یه‌نه‌كه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان كۆبوونه‌وه. بڕیاریشه سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، پارتیی سۆسیالیست و هاوپه‌یمانی دادپه‌روه‌ری و دیموكراسی كۆببنه‌وه.
s.m