شاندی هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبوویه‌وه
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی باشووری كوردستان به‌رده‌وامه. ئه‌مڕۆ شانده‌كه له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان كۆبوویه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی باشووری كوردستان به‌رده‌وامه. ئه‌مڕۆ شانده‌كه له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان كۆبوویه‌وه.
شاندی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په كه له په‌روین بووڵدان هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په، عوسمان بایده‌میر، فه‌له‌كناس ئوجا، ئیمام تاشچیئه‌ر، دیله‌ك ئۆجالان و به‌دران ئۆزتورك په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په و دیله‌ك بۆگا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوه‌ندی هه‌ده‌په پێكدێت، له لایه‌ن عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان و به‌رپرسانی دیكه‌ی پارته‌كه پێشوازییان لێكرا.
له دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو لا، عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵ ڕایگه‌یاند: بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌مان پێكهێنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوو. ئێمه ڕامانگه‌یاند كه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بۆ كۆنگره‌كه ئاماده‌ین.
ناوبراو وتی: ئێمه به شاندی هه‌ده‌په‌مان ڕاگه‌یاند كه پێویسته له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا لایه‌نه‌كان كۆببنه‌وه و بۆ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی خه‌باتی پێویست بكه‌ن. وتیشی بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی زۆر گرنگه.
s.m