شاندی هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ یه‌نه‌كه كۆبوویه‌وه
دیداره‌كانی شاندی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په له باشووری كوردستان به‌رده‌وامن. شانده‌كه ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان - یه‌نه‌كه كۆبوویه‌وه.
دیداره‌كانی شاندی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په له باشووری كوردستان به‌رده‌وامن. شانده‌كه ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان - یه‌نه‌كه كۆبوویه‌وه.
ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٠:٠٠ له شاری سلێمانی شاندی هه‌ده‌په كه له په‌روین بووڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، فاتمه بۆگا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوه‌ندیی هه‌ده‌په، فه‌له‌كناس ئووجا، عوسمان بایده‌میر، دیله‌ك ئۆجالان، ئیمام تاشچیئه‌ر و به‌دران ئۆزتورك په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په، له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان - یه‌نه‌كه كۆبوونه‌وه.
شانده‌كه‌ی هه‌ده‌په له لایه‌ن مه‌لا به‌ختیار، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره و حاكم قادر ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی و جوان ئیحسان، بڵێسه جه‌بار فه‌رمان و ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی یه‌نه‌كه پێشوازییان لێ كرا.
له دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ده‌په و مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌نه‌كه، په‌روین بووڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په و مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌نه‌كه كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانییان ساز كرد.
له كۆنفڕانسهڕۆژنامهوانییهكهدا مه‌لا به‌ختیار ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ شاندی هه‌ده‌په ده‌رباره‌ی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی، دانوستانی نێوان لایه‌نه‌كان، بارودۆخی سیاسیی كوردستان و هه‌رێمه‌كه گفتوگۆ كراوه. وتیشی باسی ڕۆڵی كوردانیان كردووه له‌نێو سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی زلهێز و ناوچه‌كه.
مه‌لا به‌ختیار ڕایگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه كێشه‌كانی توركیا له ڕێی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌بێت، ئێمه پشتی خوشك و براكانی خۆمان به‌رناده‌ین.
«گفتوگۆ ده‌رباره‌ی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كرا»
هه‌ر له كۆنفڕانسهڕۆژنامهوانییهكهدا په‌روین بووڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ یه‌نه‌كه گفتوگۆیان كردووه ده‌رباره‌ی گرنگی هه‌ڵوێستی لایهنهكوردستانییهكان، یه‌كێتیی ناوخۆیی و گرنگی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی. بووڵدان وتیشی: «هه‌ر وه‌ك چۆن به هێرشی سه‌ر عه‌فرین دڵی ئێمه بریندار بوو، به داگیركردنی كه‌ركووكیش دڵمان بریندار بووه. ئه‌م ڕووداوانه ده‌ریده‌خه‌ن كه چه‌نده كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كێتیی ناوخۆیی گرنگه.»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند: ئێمه هه‌وڵه‌كانمان له‌پێناو یه‌كێتیی كوردان و یه‌كێتیی نێوان لایه‌نه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت. گه‌لی كورد هه‌رگیز له به‌رانبه‌ر داگیركه‌ران سه‌ری دانه‌واندووه و ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وام ده‌بین.
شاندی هه‌ده‌په له دوای سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌نه‌كه، سه‌ردانی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌نه‌كه كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ-یان كرد. ناوبراو له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شاری سلێمانی پێشوازی له شاندی هه‌ده‌په كرد.
s.m