شاندی ڕۆژاڤا سه‌ردانی ناسر یاگزی كرد
شاندێك كه له ئه‌ندامانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی ڕۆژاڤا و په‌یه‌ده پێكهاتبوو، له شاری هه‌ولێر سه‌ردانی ناسر یاگز-یان كرد كه ٩٤ ڕۆژه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان مانی له خواردن گرتووه.
شاندێك كه له ئه‌ندامانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی ڕۆژاڤا و په‌یه‌ده پێكهاتبوو، له شاری هه‌ولێر سه‌ردانی ناسر یاگز-یان كرد كه ٩٤ ڕۆژه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان مانی له خواردن گرتووه.
ئه‌مڕۆ شاندێكی ڕۆژاڤا له شاری هه‌ولێر-ی باشووری كوردستان سه‌ردانی ناسر یاگز ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ولێری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په)یان كرد كه به ئامانجی ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدڵا ئۆجالان ماوه‌ی ٩٤ ڕۆژه ده‌ستی به مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت له خواردن كردووه.
له‌نێو شانده‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستاندا هاوسه‌رۆكی كانتۆنی جزیر عه‌بدولكه‌ریم سارووخان و نوێنه‌ری كۆنگره‌ی ستار جیهان خه‌لیل هه‌بوون. له كاتی سه‌ردانه‌كه‌دا سارووخان گوتی: «ئه‌و چالاكییانه‌ی بۆ رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستیان پێكردووه، له ڕۆژاڤا ده‌نگی داوه‌ته‌وه و كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی كردووه. هه‌ر وه‌ك چۆن له باكوور، ئه‌ورووپا و باشوور له دژی گۆشه‌گیری هه‌ڵوێست هه‌یه، له ڕۆژاڤاش ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز بووه‌ته‌وه. له‌به‌رئه‌وه هه‌موو ڕۆژێك چالاكی بۆ ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌كرێت.»
هاوسه‌رۆكی كانتۆنی جزیر گوتیشی، «ئه‌و به‌رخۆدانانه‌ی كه له هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌كاندا ده‌كرێن زۆر واتادار و گرنگن. له مێژووی گه‌لاندا زۆر به‌رخۆدان و تێكۆشان كراون و سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه. من باوه‌ڕم وایه ئه‌نجامی ئه‌م به‌رخۆدانه‌ش سه‌ركه‌وتن ده‌بێت.»
s.m