شاندێكی باشووری كوردستان سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌كات
شاندێكی باشووری كوردستان دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر سه‌ردانی ناسر یاگز-ی كرد، ڕایگه‌یاند سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌ن-یش ده‌كه‌ن له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان.
شاندێكی باشووری كوردستان دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر سه‌ردانی ناسر یاگز-ی كرد، ڕایگه‌یاند سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌ن-یش ده‌كه‌ن له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان.
شاندێكی باشووری كوردستان به سه‌رپه‌رشتی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌كادیمیای سیاسی د. حه‌كیم عه‌بدولكه‌ریم سه‌ردانی ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ناسر یاگز-یان كرد له شاری هه‌ولێر كه ١١١ ڕۆژه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان مانی له خواردن گرتووه. شانده‌كه ڕایگه‌یاند، به‌نیازن سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په-ش بكه‌ن كه ١٢٤ ڕۆژه له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست مانی له خواردن گرتووه.
د. حه‌كیم عه‌بدولكه‌ریم له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، هه‌م له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، هه‌میش به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌ن كه ١٢٤ ڕۆژه له مانگرتندایه، سه‌ردانی باكووری كوردستان ده‌كه‌ین.
ناوبراو گوتیشی، «له‌م قۆناغه‌دا پێویسته هه‌موو كه‌سێكی سه‌ربه‌رز و خاوه‌ن شه‌ره‌ف هه‌ڵوێست بنوێنێت و ده‌نگی خۆی ده‌رخات. ئه‌مه ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌ییه. پێویسته نه‌ك ته‌نیا له دژی گۆشه‌گیری، به‌ڵكو له دژی هه‌موو هێرشه‌كانی سه‌ر گه‌له‌كه‌مان خاوه‌ن هه‌ڵوێست بین. ئێمه هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو چالاكان و به‌رخۆدێرانی مانگرتنه‌كان ده‌خوازین.»
ئه‌ندامانی شانده‌كه بریتین له: ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌كادیمیای سیاسی د. حه‌كیم عه‌بدولكه‌ریم و شۆڕش خدر، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ڕووناك مه‌جید، ئه‌ندامی پلاتفۆڕمی هه‌ورام هیلال شه‌وكه‌ت و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی حیزبی زه‌حمه‌تكێشان به‌ختیار مسته‌فا.
s.m