شاندێکی رۆژئاوای کوردستانی سەردانی بنەماڵەی شەھید دیار غەریب-یان کرد

شاندێکی باڵای رۆژئاوی کوردستان سەردانی بنەماڵەی شەھید دیار غەریبیان کرد لە سلێمانی.

 شاندە باڵاکەی رۆژئاواى کوردستان پێکھاتبوو لە غەریب حەسۆ ھاوسەرۆکی کۆنگرەی چڤاکی دیموکراتیک، وەلیدە بوتی ئەندامی ھاوسەرۆکی دەستەی ماڵباتی شەھیدان، منەوەر خالید وتەبێژی ئەنجوومەنی کانتۆنی قامیشلۆ، شاھۆز حەسەن ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دێموکراتیک (پەیەدە)، لوقمان ئەحمی سەرۆکی حزبی سەوز و تەلال محەمەد ھاوسەرۆکی حزبی ئاشتی.

شاندەکە لەلایەن ھەریەک لە بنەماڵەی شەھید و ھاوسەرۆکان و ئەندامانی بەڕێوبەرایەتیی تەڤگەری ئازادی-یەوە پێشوازیان لێکرا.

بەناوی شاندەکە ولیدە بوتی ڕایگەیاند: ئێمە وەک شۆڕشی رۆژئاوی کوردستان بە شەھیدبوونی ھەڤاڵ ھەڵمەت زۆڵ تەنگ بووین. ئێمە لای خۆمانەوە بڵێن دووپات دەکەینەوە لەسەر رێ و ڕێبازی شەھیدان بەردەوام بین تا خەونەکانی شەھید بەدی بهێنین.

ھەروەھا دایکی شەھید دایە سەعدە بە ناوی بنەماڵەی شەھیدەوە ڕایگەیاند، سوپاسی گەلی رۆژئاوی کوردستان دەکەم بۆ خەمخۆری و ھاوخەم بوونیان. بەھیوام لەسەر ڕێبازی شەھیدان بەردەوام بن رێبازەکەی ھەڤاڵ ھەڵمەت بگەیەننە سەرکەوتن.

ر.م