شاندێکی هەدەپە وبەدەپە بەشدارییان لەپرسەی شەهید مەعسووم پاما کرد

شاندێکی هەدەپە و بەدەپە بەشدارییان لەمەراسیمی پرسەی شەهید مەعسووم پاما دا کرد کە لەبەندیخانەی خارپێتێ لەدژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان چالاکیی فیدایی ئەنجامدابوو.

معسووم پامای گیراوی سیاسی کورد کە لەبەندیخانی خارپێتێ لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان چالاکیی فیدایی ئەنجامدا وشەهیدبوو. ئەمڕۆتەرمی پامای لەجەزیر-ی شڕناخ لەناو گەمارۆی هێزەئەمنییەکانی تورکیادا بەخاک سپێردرا.

بۆ مەعسووم پاما لە مزگەوتی سەنسوور-ی گەڕەکی داغ تەپە مەراسیمی سەرەخۆشی دانرا. حەسەن ئووزو پارلمانتاری هەدەپەی شڕناخ و هاوشارەداری جەزیرە محەمەد زێرێگ و بەرێڤا کووتلوو و ئەندامانی بەدەپە بەشدارییان لە مەراسیمی ماتەمینی مەعسوووم پامادا کرد.

ک-ش