شه‌پۆلێكی به‌فربارین باكووری كوردستانی گرته‌وه
له باكووری كوردستان و به‌رزاییه‌كانی چیای ئاگری به‌فر باری.
له باكووری كوردستان و به‌رزاییه‌كانی چیای ئاگری به‌فر باری.
چیای ئاگریی باكووری كوردستان كه ٥ هه‌زار و ١٣٧ مه‌تر له ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌رزه، له به‌رزایی ٤ هه‌زار مه‌تر بۆ سه‌ره‌وه به‌فری لێ باری و ڕه‌نگی سپی پۆشی.
هاوكات له ڕێگه‌ی ناوچه‌ی تاتۆس و گردی ئه‌ژده‌ر كه به لووتكه‌ی چیای پالاندۆكه‌ن-ی ئه‌رزرووم داده‌نرێت، به‌فر باری. له لایه‌كی دیكه‌وه شه‌پۆلی به‌فربارین ده‌ڤه‌ری چایانیووردوو-ی سه‌ر به ناوچه‌ی خۆره‌سان-یشی گرته‌وه. شوانه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه به‌هۆی به‌فر و بای زۆر نه‌یانتوانی مه‌ڕه‌كانیان ببه‌نه گوندی كادیجه‌لال و گیریان خوارد.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕایانگه‌یاند، لایه‌نی كه‌م له ٦ شاری باكووری كوردستان كه بریتین له ئه‌رزرووم، ئه‌رزنگان، قه‌رس، ئیدر و ئاگری به‌فر ده‌بارێت. ڕاگه‌یه‌نرا كه له دوای دانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ڕه‌شه‌بایه‌ك له ته‌واوی باكووری كوردستان هه‌ڵ ده‌كات.
s.m