دکتۆر شوان عەبدوڵا حه‌مەد كاندیدی ژمارەی ٦ی لیستی نه‌وه‌ی نوێ له پارێزگه‌ی سلێمانی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات باس له ئه‌ركی نوێنه‌رانی كوردستان ده‌كات له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتووی عێراق له به‌رانبه‌ر هه‌ژموونی توركیا و هه‌وڵه‌داگیركارییه‌كانی له باشووری كوردستان و عێراق.
د. شوان حه‌مەد وتی: سوپا و سیخووڕه‌كانی دەوڵەتانی دراوسێ بە تایبه‌تیش تورکیا له‌نێو خاکی عێراق و باشووری کوردستان ته‌راتێن ده‌كه‌ن. هەموو ئەو نوێنه‌رانه‌ی کە دەچین بۆ بەغدا، دەبێت کار بۆ ئەوە بکەین له ڕێی پەرلەمان و پرۆژەیاساوە سەروەری خاكی عێراق و باشووری کوردستان بپارێزین. دەبێت حکوومەتی عێراق سنوورێك بۆ ئەو له‌شكركێشییه دابنێت كه تورکیا ده‌یكات.
د. شوان حه‌مه‌د وتیشی: ئێمە دەبینه نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی سلێمانی لە پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی بتوانین ئەو کێشانەی هەیە چاره‌سەری بکەین، بە تایبەتی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان. هه‌روه‌ها هەوڵدەدەین ئەو پەیوه‌ندییه حیزبییانەی کە لەنێوان هەرێم و بەغداد هه‌یه، بكه‌ینه په‌یوه‌ندییه‌كانی دامه‌زراوه‌یی و ڕێكخراو.
ئه‌و كاندیده‌ی لیستی نه‌وه‌ی نوێ ڕاشیگه‌یاند، ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كار بۆ ئەو گەنجانە دابین بكه‌ن كه خوێندنیان تەواو کردووە و دانەمەزراون. هه‌روه‌ها له ڕێی پەرلەمانی عێراقه‌وه فشار لەسەر وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هه‌رێم دەکەن بۆ ئەوەی له‌و ڕووه‌وه چاكسازی بكات.
د. شوان حه‌مه‌د ده‌رباره‌ی کەرتی ته‌ندرووستیش ڕایگه‌یاند: كار ده‌كه‌ین له‌پێناو بونیادنانی کەرتێکی تەندرووستیی ڕێکوپێك. هەوڵدەدەین له ڕێی پەرلەمانی بەغداده‌وە کار بكه‌ین بۆ ئەوەی مووچەی كارمه‌ندانی تەندرووستی بەشێوازێكی باش دابین بکرێت.
s.m