'شۆڕشگێڕی کاری تامەزرۆیی و حەزە'

ئامارا ڤیان (رۆژدا سەڤەر) گەریلای یەژاستار وتی "شۆڕشگێڕی کاری تامەزرۆیی و حەزە" و لە دژی هەموو سەختی و دژوارییەک خۆڕاگری دەکات.

ئێمە ژمارەیەکى زۆر ژن و پیاوی گەنجمان بینی، کە لەم خاکە پیرۆزەدا هەنگاو بە هەنگاو لە ژێر پرشنگی خۆر و تریفەى مانگەشەودا رێگایان دەبڕی. ئەو مرۆڤانە زەحمەتى و دژوارییان نەدەزانی و بەرەنگاری سەختییەکان دەبوونەوە. یەکێک لەو کەسانە ئامارا ڤیان (رۆژدا سەڤەر) گەریلای یەژاستار بوو.

ئامارا ڤیان لە گەورە شارەکانى تورکیا گەورە بوو بوو، بەڵام بە تامەزرۆیی ئەو کوردستانەوە، کە تیایدا لە دایکبوو بوو گەورە دەبوو و خۆی پەروەردە دەکرد. وڵاتپارێزیی بنەماڵەکەى و دڵسۆزییان بۆ زمان و کولتوری خۆیان بوونە هۆی ئەوە، کە سەرنجی ئامارا زیاتر بڕواتە سەر بزووتنەوەى ئازادیى کورد.

ئامارا لە ساڵی ٢٠١٢دا بەشداری ریزەکانى گەریلا بوو. هێز و پێشەنگایەتیى ژن لە چیاکانی کوردستان لە هەموو شتێک زیاتر کاریگەریی لەسەر دروستکردبوو. کاتێک دەست بە هەڵبەستی شۆڕش دەکات دەڵێت "شۆڕش گۆرانییەکە، کە هەرگیز لەسەر زمان نایەتە خوارەوە".

ئامارا ناسنامەى ساختە و عەقڵییەتى دەوڵەتى داگیرکەر، فاشیست و بکوژی رەتدەکرەوە، بۆیە ناسنامەى شۆڕشگێڕیی بۆ خۆی دەکاتە بناغە، کە هیچ سەختی و دژوارییەک ناتوانێت رێگریی لێ بکات. ئامارا دەڵێت "شۆڕشگێڕی کاری تامەزرۆیى و حەزە" و لە دژی هەموو زەحمەتی و دژوارییەکان خۆڕاگری دەکات.

ئامارا، بە مانادارترین شێوە شۆڕشگێڕانە دەژیا، بە عەشق و حەماسەتی ژیان بەشداری جەنگی حەفتانین بوو. لە دژی هێزە داگیرکەر و فاشیستەکان خۆڕاگریی کرد و شەڕی بەرەنگاریی بە ویست و ئیرادەکەى خۆی لە مێژووی بەرخودانی گەلاندا تۆمار کرد.

ئامارا ڤیان (رۆژدا سەڤەر / وان) لە ناوچەى پارتیزان لە حەفتانین لە ئێوارەى ٢٥ی ئاب بەهۆی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەرەوە لەگەڵ هاوڕێیانی عەگید چیا (ئەحمەد خەلات / زاخۆ)، کەنداڵ سوروچ (محەمەد کایا / رحا) و زاگرۆس رۆژهەڵات (بورهان عەلی نەجات / خۆی) شەهید بوون.

ژ.ت