شەریک: ئاڵای ١٤ی تەموز دەشەکێتەوە

"ئاڵای ١٤ی تەموز تا سەرکەوتن هیچ کاتێک داناگیرێت. ئەم ئاڵایە لە ئێستادا لە دەستی گەریلادایە و دەشەکێتەوە."

جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە لە ٣٨مین ساڵیادیدا، بەرخۆدانی ڕۆژوی مردنی ١٤ی تەموزی شیکردەوە.

جەمال شەریک لە سەرەتادا یاسی شەهیدانی ١٤ی تەموز (کەمال پیر، محەمەد خەیری دورموش، ئاکیف یڵماز و عەلی چیچەک)ی کردەوە و وتی،"ڕێبەر ئاپۆ پەیامی شەهیدانی ١٤ی تەموزی وەرگرت. پێشتر، هاوڕێ مەزلۆم دۆغان گوتبووی،'دەنگمان بڵاوبکەنەوە'. کاتی تێکۆشان هوتووە. ڕێبەر ئاپۆ ئەو پەیامەی کە لە مەزلۆم دۆغانی وەرگرت، بۆ ئەوەی لەگەڵ پەیامی شەهیدانی ١٤ی تەموز جێبەجێ بکات دەستی بە جموجووڵ کرد. بۆیە ئەوانەی لەناو پەیامی ١٤ی تەموزدا ژیان، گەریلاکان لە شاخەکان بوون. چالاکی گەورەئ ١٥ی تەباغی ١٩٨٤ بە واتای خاوەنداریکردن لە میراسی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەموز دێت."

بووە هەناسەیەک بۆ مرۆڤایەتی

شەریک وەبیریهێنایەوە کە ١٤ی تەموز لەناو بارودۆخێکی قوڕسی هێرشی قڕکردنی ١٢ی ئەیلولدا ئەنجامدرا و وتی،"لەناو بارودۆخی قوڕسی ئەو کاتەدا مرۆڤەکانیان خستبووە دۆخێکەوە کە نەیاندەتوانی هەناسەش هەڵمژن. بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەموز هەناسەیەکی بەبەر مرۆڤایەتیدا هێنا. گەل بەو هەناسەیە خاوەنداری لە ڕاستی کۆمەڵایەتی خۆی کرد، خاوەنداری لە بەهاکانی خۆی کرد. ئەوەش کۆمەڵایەتیبوون لە کوردستان، بەرزکردنەوەی شۆڕشگێری دیموکراتیکی لە تورکیا خوڵقاند کە فاشیزمی ١٢ی  ئەیلول هەوڵی دەدا لەناویان ببات. ئەو کاتە لەناو کۆمەڵگای کوردستاندا تێکۆشانی گەریلا دەستیپێکرد و تا ئێستا زۆر بەهای لە کوردستان خوڵقێنران. لە هەمان کاتدا بۆ بزوتنەوەی شۆڕشگێری لە تورکیا، ڕێ و ڕێبازی هەڵوەشاندنی فشارەکانی ١٢ی ئەیلول و هەڵوێستی شۆڕشگێری دیاریکرا."

گەریلاکانی ئازادی لە هەموو جێگایەکن

شەریک باسی ئەوەی کرد کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە قۆناغی ١٢ی ئەیلول جیاوازتر نییە، دۆخی نوێبوونەوەی فاشیزمی ١٢ی ئەیلولە و وتی،"باخچەلی و ئەردۆغان ئەو کەسانەن کە نوێنەرایەتی کارەکتەری کەنان ئەڤرەن دەکەن. فەلسەفەی ١٢ی ئەیلول سەنتێزی تورک – ئیسلام بوو. ئەو هزر و بۆچوونە لە ئێستادا لە کەسایەتی ئەردۆغان و باخچەلیدا جێبەجێ دەکرێت. لە سەردەمی ١٢ی ئەیلولدا هێرشبەرانی وەک سولەیمان سۆیلۆ زۆر بوون، بەڵام بەرخۆدانی ١٤ی تەموز هەڵوێستێکی ڕۆنی پیشاندا کە کۆتایی بەوان هێنارا. لە بارودۆخی ئێستادا دۆخێکی بەو شێوەیە هەیە. ئێستا پەکەکە و گەریلاکانی ئازادی گەورە هەن. گەریلاکانی ئازادی لە چیاکانی کوردستان، لە ناوەندە گرنگەکانی تورکیا، لە چیاکان جێگیر بوون. بزوتنەوەیەکی بەهێزی کۆمەڵایەتی هەیە، عەقڵیەتێکی کۆمەڵایەتی هەیە. عەقڵیەتی کۆمەڵایەتی بە مسۆگەرکردنی گەریلا خوڵقاوە و بزوتنەوەی کۆمەڵایەتی لەگەڵ فشار و زۆردەستی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەڵێت، 'ئێمە هەین' و تێدەکۆشێت. دەستکەوتی گەورە ئەو سەنگەرانەن کە لە ئەنجامی تێکۆشاندا بەدەستهێنراون. گەریلا بەهێزە، گەل و کۆمەڵگا لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەرخۆدان دەکات."

ئاڵاکەمان دەشەکێتەوە

جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە ڕاشیگەیاند، ئەو تێکۆشانەی کە گەریلا لە ئێستادا لە حەفتانین بەڕێوەی دەبات، نیشانەی ڕاستیەکەیە و وتی،"لەگەڵ فشار و زۆرداری، گەل تەئکید لەسەر تێکۆشان دەکاتەوە. ئەمە ڕاستی شەهیدانە. خاوەنداریکردنی گەلە لە شەهیدان. ئەم خاوەنداریە تێکۆشان بەهێزتر دەکات. ١٤ی تەموز گورزێکی گەورەبوو کە لە ١٢ی ئەیلول درا، بەڵام لە هەمان کاتدا ئاڵای تێکۆشان بەرز کردەوە. ئاڵای تێکۆشانی ١٤ی تەموز، ١٥ی تەباغ لە چیاکانی کوردستان بەرزکرایەوە. ئەو ئاڵایە لە ئێستادا لە دەستی گەریلادایە کە تێکۆشان دەکات. هاوڕێ قاسم و هەڵمەت لەناو ئەم تێکۆشانەدا کە رێزی پێشەوەدا بوون. ئەم تێکۆشان و پێشبڕکێی ئاڵا بەردەوام دەبێت، تا سەرکەوتن ئەم ئاڵایە هیچ کاتێک داناگیرێت. ئەم ئاڵایە ئێستا لە حەفتانین لە دەستی گەریلادایە. لە شارەکان لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە تووڕەیی گەلدا ئاڵاکە دەشەکێتەوە و هەموو کاتێکیش لە شەکانەوە بەردەوام دەبێت."

ف.ق