خەڵکی کەرکووک ئیدانەی هێرشی تورکیا دەکەن بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان

هاووڵاتیانی کەرکووک دەلێن:ئەوەی لە رۆژئاوای کوردستان روودەدات کۆمەڵکوژییەکی ئاشکرایە.

هاووڵاتیانی شاری کەرکووک ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشتی تورکیا دەکەن بۆ سەر باکور و رۆژهەلاتی سوریا، کەرکووکییەکان ئەم هێرشەی تورکیا بە کۆمەڵکوژییەکی ئاشکرا لەبەر چاوی جیهان ناو دەبەن و داو لە ووڵاتانی جیهان دەکەن هەڵوێستی جدیان هەبیت بۆ کۆتایی-هێنان بەم هێرشە نامرۆڤانەیەی دوڵەتی فاشستی تورک.

توانا عومەر هاووڵاتیەکی شاری کەرکووکە دەربارەی هێرشی دەوڵەتی فاشستی تورک بۆ سەر گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ڕایگەیاند: "من وەکو مرۆڤێک و تاکێکی کورد و گەنجێکی شاری کەرکوک ئیدانەی ئەو هێرشەی دەوڵەتی تورک دەکەین و  بە کارێکی هەڵەو نامرۆڤانە لە قەڵەمی دەدەین، لە ئەنجامی هێرش کردنە سەر رۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە چەندین کارەساتی مرۆیی روویداوە."

پێویستە ئەم هێرشە بۆ سەر مرۆڤایەتی کۆتایی پێبهێنرێت

هەروەها توانا عومەر ووتیشی: "بەهۆی هێرشە ئاسمانی و زەمینەیەکانی تورکیا و گروپە تیرۆرستیەکانی هاوپەیمانی تورکیا ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی ماڵ و حالی خۆیان بەجێهێشتووە و ئاوارە بوونە و ژمارەیەکی زۆر قوربانی هەیە لە نێوان هاووڵاتیانی سڤیل بۆیە پێویستە ووڵاتانی جیهان پشتگیری لەم کارە نامرۆڤانەی دەوڵەتی تورک نەکەن و ئیدانەی بکەن بۆئەوەی ئەم هێرشانە بۆ سەر مرۆڤایەتی کۆتایی پێبهێنرێت."

هەروەها شاسوار سوارەباوەیی هاووڵاتیەکی شاری کەرکوکە دەربارەی هێرشی دەوڵەتی فاشستی تورک بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ڕایگەیاند: "وەکو گەنجێکی شاری کەرکوک داوا لە هەموو گەنجانی هەرچوار پارچەی کوردستان دەکەم کە هەلوێستیان هەبێت بەرامبەر ئەم هێرشی داگیرکارییەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان،ئێمە کەرکوکی هەست بە مەترسی سەر رۆژئاوای کوردستان دەکەین چونکە ئێمەش هەمیشە ئاوارەبووینە و هەوڵی داگیرکاری بەرامبەرمان دراوە بەهۆی سیاسەتە هەڵەکانی باشوری کوردستان."

ئەوەی لە رۆژئاوای کوردستان روودەدات کۆمەڵکوژییەکی ئاشکرایە

هەروەها شاسوار ڕاشیگەیاند: "ئەوەی لە رۆژئاوای کوردستان روودەدات کۆمەڵکوژییەکی ئاشکرایە لەبەر چاوی چاوی هەموو جیهان بەڵام رێکخراوەکانی  مافی مرۆڤ نەتەوەیکگرتووەکان بێ دەنگیان هەڵبژاردووە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییەی بەرامبەر گەلەکەمان روو دەدات لە رۆژئاوای کوردستان."

هەر فیشەکێک دەنرێت بە خوشک و براکانمان لە رۆژئاوای کوردستان پارەکەی لە نەوتی باشوری کوردستانەوە وەردەگیرێت

لە کۆتایدا شاسوار سوارەباوەیی ووتی: "هەموو ئەوانەی خۆیان بە دۆستی کورد دەدەنێن تەنها دروشمیان بەرزکردەوە بەبێ ئەنجامدانی هیچ کردارێک ووڵاتانی جیهان چاویان دخستووە بەرامبەر کۆمەڵکوژی میلەتی کورد کە چەوساوەترین میلەتی دونیایە،داوا لە گەنجانی باشور دەکەین یەکگرتووبین بۆ فشار خستنە سەر حکومەتی هەرێمی باشوری کوردستان تا سەرجەم بەرژەوەندییەکانی تورکیا ببرێت لە ناو خاکی باشوری کوردستان چونکە هەر فیشەکێک دەنرێت بە خوشک و براکانمان لە رۆژئاوای کوردستان پارەکەی لە نەوتی باشوری کوردستانەوە وەردەگیرێت."

پێویستە لە هەموو شارەکان هەڵمەت بەرین بۆ بەهاناچوونی رۆژئاوای کوردستان

هەڵکەوت عەبدولکەریم هاووڵاتیەکی شاری کەرکووکە دەربارەی هێرشی دەوڵەتی فاشستی تورک بۆ سەر گەلی کورد لە رۆژئاوا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "ئێمەی کەرکووکی بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان دەکین بەبێ جیاوازی، پێویستە لە هەموو شارەکان هەڵمەت بەرین بۆ بەهاناچوونی رۆژئاوای کوردستان وە خۆشحاڵین کە ژمارەیەکی زۆری گەنجی شاری کەرکوک وەکو سەفەربەرییەک بەرێکەوتوون بۆ پاراستن و پارێزگاری کرد لە هاووڵاتیانی رۆژئاوای کوردستان لە هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک."

پێویستە هەمووان یەک دەنگ بن دژ بە داگیرکاری دەوڵەتی فاشستی تورک

هەروەها هەڵکەوت عەبدولکەریم ووتیشی: "پێویستە لەسەر کوردان بە هەموو چێن و توێژەکان و هەموو حزبەکان یەکبگرن و یەک دەنگ بن دژ بە داگیرکاری دەوڵەتی فاشستی تورک لەهەمبەر رۆژئاوای کوردستان، هەرچەند لایەن و حزبە کوردستانیەکان لەلایەنی سەربازی ناتوانن یارمەتی رۆژئاوا بدەن بەڵام لەلایەنی مرۆیی دەتوانن یارمەتی رۆژئاوا بدەن."

ک-ش