شەنگال و شیعری خۆشدەویست

سیپان خەڵاتی یەبەشەییی یەکێک لە قاڕەمانەکانی ئێزدی بوو. لە شیعرەکانیدا دەیوت، "بەلێنم داوە'. بەڵێنەکەشی بۆ تێکۆشان پیشاندا.

هەر دلێک گۆرانیەک بۆ جیهان دەڵێت. هەندێک گۆرانی و شیعریش هەن کە مرۆڤ هەرچەند گوێی لێبگرێت وەک ئەوەی یەکەمجارە گوێی لێدەبێت و جۆش و خروش دەخەنە دڵمان. بایەکی فێنک لەدوای خۆیان بەجێدەهێڵن.

یەکێک لە قاڕەمانە گەنجەی کۆمەڵگایەک کە ٧٣ فەرمان بەسەریدا هاتووە، سیپان خەڵاتی یەبەشەیی یە. سیپان هێشتا لە تەمەنت ١٧ ساڵیدا بوو، لەدژی چەتەکانی داعش وەستایەوە. سیپان گەنجێکی شەنگال بوو کە گۆرانی دەوت. سیپان کە لەبەرانبەر فەرمانەکان وەستایەوە، ژیانێکی کورت، قاڕەمان و بێوێنەی لەدوای خۆی هێشت.

سیپان خەڵاتی شەنگالی

عەبدولکەریم قاسم کاتێک بەشداری ناو ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادی کورد کرد ، بوو بە سیپانێ خەڵاتێی شاخی شەنگال. لە ساڵی ١٩٩٧ دا لە شەنگال لەدایک بوو. هێشتا منداڵ بوو دایکی بە ناوی شیرین کۆچی دوایی کرد و ناوی هەڤاڵی لێنابوو. وەک ئەوەی هێشتا لە تەمەنی منداڵیەوە دیاربێت کە دەبێتە هەڤاڵێک... سیپان بە دڵ و مێشکی هەڤاڵان گەورە بوو. هەڤال واتە سیپان گەورەی سێ برا و دوو خوشک بوو. دوای مردنی دایکی ئەو خوشک و براکانی بەخێو دەکرد. بۆیە دوای خوێندنگا خزمەتی ئەوانی دەکرد. لە تەمەنێکی بچووک دا فێر بوو کە بۆ مرۆڤەکان کار بکات.

لە ١٧ ساڵیدا بەشداری لە شەڕی مان و نەماندا کرد

سیپان کەسێکی ئێزدی بوو. بووە یەکێک لە خوێندنکارە سەرەتاییەکانی ئەکادیمیای دەروێش عەبدی. دڕندەیی داعش یەکێک لەو فەرمانانە بوو کە لەدژی ئەم کۆمەڵگایە ئەنجامدرا. سیپانی شاعیر هێشتا لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بوو هاواری سەرەتای دژی فەرمانەکەی بیست و بەشداری لە شەڕی مان و نەماندا کرد.

سیپان ڕاستی کۆمەڵگا وەک ؛خۆناسکردن؛ تێگەیشت و لە شەڕدا بوو بە پسپۆڕ. تۆڕەیی خۆی لە شەڕی مان و نەماندا لە تەمەنی گەنجێتی خۆیدا لەدژی دوژمن بەکارهێنا.

لەبارەی بەرخۆدان تۆڵهەڵدان یەکێک لە فەرماندە سەرەتاییەکانی یەبەشە شیعری نووسی.

بەشداری یەپەگە بوو کە ڕێڕەویان کردەوە

سیپان خەڵات سەرەتا بەشداری لە ڕیزەکانی یەپەگەدا کرد کە لەدژی فەرمانەکە بۆ کردنەوەی ڕێرەوێک خۆیان گەیاندە کۆمەڵگای ئێزدی. دوای ئەوەی یەبەشە دروست بوو جێگای خۆی لەناو ڕیزەکانی یەبەشەدا گرت. تا ساتی شەهیدبوونی بەشداری لە شەڕی دژی چەتەکاندا کرد.

دوای شەهیدبوونی، دوو برای بەشداریان لە ڕیزەکانی یەبەشەدا کرد

لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٥ دا لە ڕووداوێکدا شەهید بوو. شەڕڤانی یەبەشە سیپان خەڵات لە دەفتەری بیرەوەریەکانیدا وەسیەت دەکات کە براکانی بەشداری لە یەبەشەدا بکەن. بەو شێوەیە دوو برای بەشداری لە ڕیزەکانی یەبەشەدا دەکەن.

شەنگال و شیعری خۆشدەویست

براکەی سیپان سۆزدار دەڵێت، "بۆ ئەوەی خاوەنداری لە میراتەکەی بکەم و چەکەکی لە سەر زەوی نەمێنێت، بەشداریم لە ڕیزەکانی یەبەشەدا کرد. ئێمە وەک هاوڕێیەک گەورە بووین. هیشتا منداڵ بووین، دایکمان کۆچی دوایی کرد. شەهید سیپان ئێمەی هیچ کاتێک بە تەنها نەهێشت. هەموو کاتێک ئێمەی بەخێودەکرد. دوای ئەوەی ڕێڕەوی مرۆیی کرایەوە بەشداری کرد. چەند جار بریندار بوو. ئێمە لە باشووری کوردستان بووین. کاتێک خێزانەکە دەیوت، بگەڕێوە بۆ لای ئێمە و لە شەنگال مەمێنەرەوە، دەیوت، 'لە دۆخێکدا کە بە هەزاران برا و خوشکمان لە دەستی چەتەکانی داعشدان من ناتوانم بگەڕێمەوە و ڕەتیدەکردەوە. شەنگال و شیعری خۆشدەویست."

شەهید سیپان لە شیعرێکیدا دەڵێت، 'بەڵێنم دا' و بەلێنەکەی جێبەجێکرد و بە شێوەیەکی بێهەمپا تێکۆشانی کرد.

ف.ق