شەنگالیانی کەمپەکانی باشوور لە دۆخێکی خرابدان

کوردانی شەنگال کە لەدوای فەرمانی ٢٠١٤ لە کەمپەکانی باشووری کوردستان نیشتەجێبوون، لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و کەمتەرخەمی بەرپرسان لە ناو دۆخیکی خرابدا دەژین. یەکێک لەو کەمپانەش کەمپی قادیای دهۆکە.

خەڵکی شەنگال کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ بە هۆی هێرشی چەتەکانی داعش لەسەر جێ و ماڵیان ئاوارەبوون، چ لە وڵات و چ لە دەرەوەی وڵات لە ناو دۆخێکی سەختدان.

زیاتر شەنگالیانی ناو کەمپەکانی باشووری کوردستان لە دۆخێکی خرابدان.

لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان ژیان لە کەمپەکان سەختتر دەبێت.

یەکێک لەو کەمپانەش، کەمپی قادیای سەر بە ناوچەی باتیفای دهۆکە.

سەرچاوەیەک لە کەمپەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاند، دۆخی کەمپەکە زۆر خرابە و بە تایبەت دوو ڕۆژە کە بەفر دەبارێت، ژیان زۆر سەخت بووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بە کەمتەرخەمی بەرپرسان کرد و وتی، بەرپرسان هاوکاری پێشکەش ناکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا تەنها ٥٠ لیتر سوتەمەنی دابەشکراوە. ڕایانگەیاند بەم بڕە سوتەمەنیە ئیدارە بکەن.

لە باشووری کوردستان بە گشتی ١٨ کەمپ هەین کە زۆربەیان خەڵکی شەنگالیان تێدا نیشتەجێ کراون.

ز.ش