'شەهیدانی پرسوس شکۆی مرۆڤایەتیان پاراست'

گەریلاکانی MLKP-FESK رایانگەیاند کە ئەو گەنجانەی لە پرسوس کۆمەڵکوژ کران، شکۆی مرۆڤایەتیان دەپاراست، هاوکات لە دژی کومەڵکوژیەکانی دەوڵەتی تورک و بۆ بەرفراوانکردنی تێکۆشان، بانگەوازیەکیان بڵاو کردەوە.

گەریلاکانی MLKP-FESK لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی پرسوس لە ٢٠ تەمموزدا، ئامانجەکانی ئاکەپەی لە ئەنجامدانی ئەو کۆمەڵکوژیە شیرۆڤە کرد. یاگز گونەباکان گەریلای MLKP وەکو نمونەیەکی چەندین گەنجی تری سۆسیالیست کە لە دوای کۆمەڵکوژیەکەی پرسوس رووی لە شاخەکانی کوردستان کرد، دەڵێێت:" لە دژی فشار و داگیرکەری و ئەو کۆمەڵکوژیانەی لە دژی گەلەکەمان و هاوڕێکانمان و لە دژی ژنان و گەنجان و کرێکاران و رەنجدەران ئەنجام دەدرێت، من بڕیارمدا لە گۆڕەپانی سەربازیدا ببن بە وڵامێک، بۆیە چەکم هەڵگرت. من ئیدی گەریلایەکی مارکسیست لێنینیست کۆمۆنیستم و من بەم شێوەیە دەمرم."

ئەیلەم دینچ گەریلای MLKP-KKO رایگەیاند، ئەو لە رۆژئاوا بەشداری ریزەکانی پارتەکەی بووە و بانگەوازیشی ئاڕاستەی ژنان و گەنجان کرد کە تێکۆشان بەرفراوانتر بکەن. هاوکات بانگەوازیشی ئاڕاستەی شۆڕشگێران و ئەنتەرناسیۆنالیستانی تورکیاش کرد کە لە دژی داگیرکەری و کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی تورکیا کە لە کوردستانی ئەنجام دەدات، تێکۆشانیان گەورەتر بەرفراوانتر بکەن.

گەنجان دەبوون بە پردێک بۆ رۆژئاوای کوردستان

یاگز گونەباکان گەریلای MLKP لە بارەی ئامانجی ئاکەپە و چەتەکانی داعش لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی پرسوس وتی:" کاتێک داعش هێرشی کردە سەر کۆبانی، گەنجانی سۆسالیست هەم لە بەرەکانی جەنگ و هەم لە سەر سنوور، لە دژی ئەو هێرشانە وەستانەوە. شکۆی مرۆڤایەتیان پاراست. گەنجانی سۆسیالیست کە لە ناو شەڕی ئازادی و شکۆدا لە کۆبانێ جێیان گرت، هاوکات لە راپەڕینەکەی گەزیشدا ئامادە بوو. کاتێک شەڕی کۆبانێ کۆتایی پێهات و داعش تێکچوو، شکۆی مرۆڤایەتی لەسەر پێ مایەوە، بەڵام شارەکە دارووخابوو. گەنجانی سۆسیالیستیش جارێکی تر بڕیاریاندا بچنەوە بۆ کۆبانێ.  

ئەم جارە بڕیاری سەر لە نوێ بونیادناوەی شارەکەیان دابوو. بڕیاری دروستکردنی کتێبخانەیان دابوو، ناشتنی نەمام و دار و درەخت، دروستکردنی پارک بۆ منداڵان، یاری منداڵانیان دەدا بە منداڵان. دەبوون بە پشتیوانی ژێردەستەکان و بنچینەی شۆڕشی یەکێتی گەلانی تورکیا و کوردستان. ئەو گەنجانەی بوون بە پرد بۆ زاپ، ئەم جارە دەبوون بە پرد بۆ رۆژئاوای کوردستانیش."

ژنان تێکۆشانیان بەرفراوان کرد

گونەباکان رایگەیاند، لەگەڵ کۆمەڵکوژیەکەی پرسوس، هاوکات ویستیان گەنجان بێدەنگ بکەن و بخنکێنن و وتی:" هاوڕی رۆزا یەکێک بوو لەو هاوڕیانەمان کە زۆر بە وردی قۆناغەکەی خوێندبووەوە و لێی تێگەیشتبوو. لە سەر هێڵی سەردەم رێی دەکرد. دواتر لە هەریمەکانی پاراستنی میدیا لە چوارچێوەی ئامادەکاریەکانی شەڕی شۆڕشگێریدا، شەهید بوو. هاورێ شەڕڤانەکانمان لە ناو خۆڕاگری بەڕێوبەرایەتیشدا جێی خۆیان گرتبوو. لە کاتی کۆمەڵکوژی گارێی ئەنقەرەشدا، گەنجانی سۆسیالیست لەوێ بوون. بە هەموو شێوەکانی تێکۆشان، لێپرسینەوەیان کرد. لە رۆژئاوا لە دژی فاشیستان شەڕیان کرد و لە ناو سەنگەرەکانی رۆژئاوادا، تێکۆشانیان بۆ بەدیهێنانی یەکسانی کرد.

ژنان لە ناو شۆڕشی رۆژئاوادا بە بینی رۆڵی سیاسی و سەربازی، لە ناو شۆڕشدا رەنگیان دایەوە و شۆڕشی دیمۆکراسی و گەلپارێزییان گۆڕی بە شۆڕشی ژنان. ئەو دەستکەوتە سیاسی و سەربازی و یاسایانەی کە ژنان لە ناو شۆڕشدا بەدەستیان هێنا، ژنانیان لە رۆژئاوا ئازاد کرد و لە جیهانیش هێزیان بەخشی بە تێکۆشانی ئازادی ژنان.

بانگەوازیم بۆ ژنان و گەنجان و ژێردەستەکان ئەوەیە کە لە شاخ و شارەکانی کوردستان و تورکیا راپەڕن، کۆتایی بە خاوەنداریەتی تایبەت بهێنن، بۆ ئەمەش خۆیان بەرێکخستن بکەن، چەک هەڵگرن و شەڕ بکەن. هەر شتێک کە کاپیتالیزم بدات بە گەنجان، ژنان، کرێکار و رەنجدەر و ژێردەستەکان، شتێک نیە بە کەڵکی گەلەکەمان بێت. ئازادی تەنها بە تێکۆشان دەتوانرێت بەدی بێت."

'ویستیان گورزێک لە هیوا و ئاواتەکانی بدیهاتنی برایەتی و یەکسانی نێوان گەلان بدەن'

ئەیلەم دینچ گەریلا MLKP-KKO لەم بارەیەوە تیشکی خستە سەر رۆڵی ژنان لە قۆناغی خۆڕاگریی کۆبانێدا و وتی:"کۆبانی لەبەر خۆڕاگریەکەی، بۆ ژنان گرنگ بوو. لە جەنگی پاراستنی کۆبانێدا بە فیداکاریی کەسانی وەکو ئارین میرکان و ساریا ئومێد، داعش تێکچوو. کاتیک کۆمەڵکوژی ئەنجام درا، بە دەیان شۆڕشگێری سۆسیالیست لە پرسوس دروشمی 'لە ئارینەوە تا سیبەل، بەرەو سەرکەوتن دەڕۆین' وترایەوە. بۆیە یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو کۆمەڵکوژیە ئەوە بوو کە ژنانی گەنج بترسێنن و رێگری لە رەنگدانەوەی ژنان بکەن لە ناو شۆڕشی رۆژئاوادا.

ئەو گەنجانەی لە نەتەوە جیاوازەکانەوە هاتن و بۆ پشتیوانی شۆڕشی رۆژئاوا لە پرسوس کۆبوونەوە، شکۆ و پیرۆزیەکانی هەموو نەتەوەکان بوون.

ویستیان یەکێتی گەلانی رۆژئاوا لە سوریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بونیاد بنێن. بۆیە بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان، بۆ سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو بە نمونە."

'گەلی کۆبانێ هیوا و ئاواتی شەهیدانی پرسوسیان بەدی هێنا'

ئەیلەم دینچ گەریلای MLKP-KKO راشیگەیاند، دوای کۆمەڵکوژیەکەی پرسوس، رقێکی گەورە لە دڵی گەلانی رۆژئاوای کوردستاندا دروست بوو، ئەم کۆمەڵکوژیە بوو بە ئازارێکی گەورە لە دڵی ئەواندا، بۆیە هەمیشە یادیان کردنەوە و وتی:"دوای کۆمەڵکوژیەکە گەل و رۆڵەکانی کۆبانێ لەسەر ناوی شەهیدانی پرسوس، نەمامیان ناشت. لەسەر ناوی شەهیدانی پرسوس، پارکێکیان دروست کرد. گەلی کۆبانێ بۆ ئەوەی هیوا و ئاواتی شەهیدانی پرسوس بەدی بهێنن، رەنجیان دا و هەوڵیشیاندا ئەو کارانەی شەهیدان ویستیان لە رۆژئاوا بیکەن، جێبەجێی بکەن. کاتێک مرۆڤ لەم رووەوە شیرۆڤەی دەکات، تێدەگات کە کۆمەڵکوژیەکە سەرکەوتوو نەبوو.

منیش وەکو ژنێکی کۆمۆنیست بانگەوازیەک ئەڕاستەی گەلی کوردی ژێردەستە و هەموو کەسێک دەکەم کە لە دژی تاوان و داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک لە باکوری کوردستان لە تورکیا و لە دژی هەموو کۆمەڵکوژیەک لە هەر جێگایەکی جیهان بێت، لێپرسینەوە بکەن."

ز.ش