بەشێک لە عەرەبەکانی کەرکوک دژی کاندیدی کورد بۆ پارێزگار خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

دژی دانانی کاندێکی کورد بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک، بەشێک لە عەرەبەکانی ئەو شارە خۆپشیاندانێکیان ئەنجامدا و پاڵپشتی مانەوەی پارێزگاری بەوەکالەت ڕاکان سەعیدیان دەکرد.

ئێوارەی دوێنێ بەشێک لە عەرەبە شۆڤێنییەکان خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا لە شەقامی پارێزگا لە دژی دانانی پارێزگارێکى کورد بۆ پارێزگاى کەرکوک.

بەشێکی زۆر لە بەشداربوانی خۆپیشاندانەکە بە پاس لە قەزای حەویجە و دەوروبەرییەوە هێنرابوون بۆ خۆپیشاندانەکەى کەرکوک و سەربە عەشرەتی شەمر بوون.

ئەو خۆپیشاندەرانە چەندین دروشمیان دژی کورد دەوتەوە و لەو دروشمانەدا، کە لە دژی کورد دەیان وتەوە، دەیانوت "کورد و داعش وەک یەکن".

ژنێکی بەشداربونی خۆپیشاندانەکە، کە زۆر خۆی بە توندی نیشان دەدا و دەیوت "ئێمە بەعسین و سەدامین" دواتر و پەپێی زانیارییەکان دەرکەوت ئەو ژنە خەڵکى کەرکوک نییە و ئاوارەیەکە لە شاری کەرکوک دا.

ر.م