فادیلە تۆک لەبارەی پەیامی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن و رۆژووی مردن و سەبارەت بە چارەسەرکردنی ئاشتییەکی هەمیشەیى لێدوانێکى بڵاوکردەوە.
'بەرخۆدانی ٢٠٠ رۆژە سەرکەوتوو بوو'
فادیلە تۆک ڕایگەیاند، پەیامی ئۆجالان بۆ ئەو و هاوڕێکانی زۆر بە نرخە و راشیگەیاند "بەرخۆدانی ٢٠٠ رۆژە بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕیبەر ئۆجالان گەیشتە سەرکەوتن. بەو پەیامەی سەرۆک ئاپۆ، ئێمە بینیمان وەک هەموو جاریک بۆ ئەوەی پێشەنگایەتیی رۆژهەڵاتی ناوین بکات پەیامی ئاشتی و چارەسەریی بڵاوکردەوە. ڕێبەر ئاپۆ بووە بە دامەزرێنەری ئاشتی و برایەتیی گەلان. پەیامی سەرۆک ئاپۆ بۆ بەرخۆدێرانی مانگرتوو زۆر بەهادار و گرینگە. باوەڕ و ئیرادەی ئێمە لەگەڵ ڕێبەرمان تاوەکوو دوا هەناسەمانە. بە هۆی ئەوەوە ڕێبەری ئێمە چی بڵێت، بۆ ئێمە بناغە و بنەڕەتە. داواکاریەکانی ئەو داواکارین بۆ گەلان، ئاشتی و برایەتیی هەموان و ئەوەش خێر و بەرەکەتە. ڕێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر هەموواندا بانگی ئاشتی و چارەسەریی بۆ هەموو گەلان خستەوەڕوو."
'سوپاسگوزاری هەموو شەهیدانین'
"ڕێبەڕ ئاپۆ لە ئێمە زیاتر روحی ئێمە دەناسێت و بەپێی ئەوەش خەبات دەکات. پارێزگاری لە هەموو مرۆڤایەتی دەکات. بۆ ئەوەش جارێکی دیکە بە ئەرکی خۆی هەستا. ئێمە سوپاسگوزاری هەموو شەهیدانین. ئێمە سوپاسگوزاری خەیری، کەمال، عاکیف و هەموو قارەمانانین. ئێمە سوپاسگوزاری زولکوف، بەرچەم و زەهراکانین. ئێمە سوپاسگوزاری رێبەر ئاپۆین، کە ئەمڕۆ لە زیندانی ئیمراڵی-یەوە پەیامی ئاشتی و ئازادیی بڵاوکردەوە.
بە بەرخۆدانی زولکاف، بەرچەم و لەیلای پێشەنگی ئەو هەڵمەتەمان و هەزاران بەندکراوی ئازادی ئێمە سەرکەوتنمان بەدەستهێنا. ئێمە سوپاسگوزاری لەیلا گیوڤەنین، کە پێشەنگایەتیی بۆ ئەم سەردەمە کرد."
'تاوکوو مردن پەیڕەوی دۆز و رێبازەکەیتن سەرۆکەکەم'
"ئێمە لە ناخی دڵەوە دلخۆشین، بە ئەوەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەیگوت ئێوە هاوڕێی ڕاستەقینەی منن. ئێمە بەڵێن بە تۆ دەدەین ڕێبەرەکەم تاوەکوو کۆتایی وەکوو ژنێک و چالاکوانان و دیسانیش هەموو بەرخۆدێرانی چالاکیی مانگرتن پەیڕەوی لە دۆز و رێبازەکەت بکەین. بە مردنیش ئێمە لەگەڵ داواکاریی تۆداین. با دڵی تۆ ئاسوودە و ئارام بێت ئەو بەڵێنەی ئێمە داومانە گرێدراو و ئاوێتەى داواکاری و فکری تۆیە. ئەمڕۆ تۆ دڵی ٧ هەزار دایک، گەلی کورد و کوردستانیانت ئاسوودە و خۆش کرد. تۆ پەیمانێکی نوێت بە هەموو کەسێک دا. لە ئێستا و بە دواوە تاوەکوو ئازادیی تۆ ئێمە تێکۆشان و بەرخۆدان دەکەین."
ر.م